تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئیسرائیل ڕێکۆردی یەک ملیۆنى لێدا!

ئیسرائیل ڕێکۆردی یەک ملیۆنى لێدا!
AvaToday caption
posted onJanuary 2, 2021
noتعليق

تەنیا لە ماوەی دوو حەوتوودا ، ئیسرائیل پێکووتی کۆڕۆنای بۆ ١ملیۆن هاووڵاتی ئەو وڵاتە بەکار هێناوە.

 

بە پێی هەواڵی هەواڵدەری ئاڵمان، یولی ئیدل ئیشتاین، وەزیری تەندرووستی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ١ی بەفرانبار ڕایگەیاند کە هەتا ئێستا پێکوتی کۆڕۆنا بۆ ٩٥٠ هەزار هاووڵاتی ئیسرائیلی وەشێندراوە. ئەو ڕێژەیە زیاتر لە ١٠ لەسەدی حەشیمەتی ئیسرائیل دەگرێتەوە. کۆی حەشیمەتی ئیسرائیل ٩ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی پەیتا پەیتا دەڵێن نابێ خەڵک دەرزی کۆڕۆنا لەخۆیان بدەن لەبەر ئەوەی ئەو دەرزیە بۆ ئەوەیە حەشیمەتی جیهان کەم ببێتەوە!

لە دەوڵەتە درۆزنەکەی ڕووحانیش بگەڕێن کە هەتا ئیستا نەیتوانیوە یەک دۆزی دەرزی کۆڕۆنا بکرێت و دەگەڵ سوپای پاسداران دەیانهەوێ دەرزی کۆڕۆنای ئێرانی لەسەر گیانی خەڵک بەتاقی بکەنەوە! سرووشتیە! پوڵی گەلانی ئێران دەبێ بۆ تیرۆریستان خەرج بکرێت نەک خەڵکی ئەو وڵاتە!