تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

خاتەمی دەیهەوێ ببێتەوە بە فریادڕەسی ڕژیم

خاتەمی دەیهەوێ ببێتەوە بە فریادڕەسی ڕژیم
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2020
noتعليق

 

ئاخوند محەمەد خاتەمی کە بە هێمای ڕیفۆرمخوازى ـى کۆماری ئیسلامی دەناسرێتەوە و لە ڕاستیدا هەموو کات دەفریای ڕژیم هاتووە و ویستویەتی لە خۆپێشاندان و ڕووخان ڕزگاری بکات، دیسانەوە لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەرکی پێسپێردراوە بازاڕ گەرمی بکات و بە بەڵێنی درۆ خەڵکی ڕاکێشی سندووقەکانی دەنگدان بکات.

 

خاتەمی لە قسەکانیدا دڵخۆشی خامنەیی و سوپای پاسداران دەداتەوە و دەڵێ بەهۆی بەرخۆدانی بەرپرسان! و خەڵک لە بەرامبەر سیاسەتی گووشاری هەرەزۆری ئەمریکا، هیوای ئەوە دەکرێت ئاسۆی ڕوونمان لە پێش بێت!

خاتەمی لە درێژەدا دەڵێ ئیستا ئەرکێکی مەترسیدارمان لەسەرشانە بۆ ئەوەی نەهێڵین خراپەخوازان بە ئاکامی دڵیان بگەن.

دەبێ بە خاتەمی و فریوخواردووانی ئیسلاحات لە ئێران بڵەین:

درووشمی اصلاح طلب اصولگرا / دیگە تمومە ماجرا ئەمجارەشیان وڵامی ئێوە دەبێت و خەڵک چیتر فریوی سیاسەتی درۆزنانەی ئێوە ناخۆن.