تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فێستیڤاڵى شانۆى سنە بێ ئامادەبوونى بینەر و خەڵکى بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵى شانۆى سنە بێ ئامادەبوونى بینەر و خەڵکى بەڕێوە دەچێت
AvaToday caption
posted onDecember 12, 2020
noتعليق

بڕیار وایە سی و یەکەمین فێستیڤاڵى شانۆى پارێزگاى سنە لە ڕۆژهەڵاتى  کوردستان بەڕێوە بچێت و بۆ ئەم مەبەستەش "باقر سرووش" و "سەعدى محەمەدى" و "ئیراهیم کازمى" و "مازیار قوبادى" و "دونیا گوفتارى" وەک داوەران و هەڵسەنگێنەرانى بەرهەمە شانۆییەکانى ئەم فێستیڤاڵە دیارى کراون.

 

بە هۆى بوونى پەتاى کۆڕۆنا کە بەتایبەتیش لە ئێران و ڕۆژهەڵات تەشەنەیەکى زۆرى سەندووە و گیانى زۆرێکى کردووەتە قوربانى، ئەم فێستیڤاڵە شانۆییە لە خوولەکانى پێشووى جیاواز دەبێت و وەک بەڕێوەبەرانى سی و یەکەمین فێستیڤاڵى شانۆى پارێزگاى سنە باسیان کردووە "کارى سەرەکى و لەهەرەپێشى فێستیڤاڵەکە پاراستنى گیانى هونەرمەندان و خەڵکى سنە و میوانەکان دەبێت بۆ تووشنەبوونیان لە کۆڕۆنا و بۆیەش بەرهەمەکان بە شێوەى زیندوو و ڕاستەوخۆ و بێ ئامادەبوونى بینەران و تەماشاچییان بەڕێوە دەچێت".

شارەدارى سنە کە بەڕێوەبەرى سی و یەکەمین فێستیڤاڵى شانۆى پارێزگاى سنەشە، گوتى: "زۆرترین بەرهەم نێردراوە بۆ سی و یەکەمین فێستیڤاڵى شانۆى پارێزگاکەمان کە بریتین لە: لە شارى سنەوە ٩ بەرهەم، لە شارى مەریوانەوە ٣ بەرهەم، لە شارى قوروەوە ٢ بەرهەم، لە شارەکانى سەقز و بیجاڕ و دیواندەرە و دێولان هەر کامەیان بە بەرهەمێک".

شایەنى باسە سی و یەکەمین فێستیڤاڵى شانۆى پارێزگاى سنە لە کۆتایی مانگى سەرماوەز لە شارى سنە بەڕێوە دەچێت.