کتێبی "پیرەدار" کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەری خولقێنەری "دارەپیرە" واتە جەلالی مەلەکشا چاپ و بڵاو کرایەوە.
ناوەندی چوارباخ کە بە بۆنەی چلەی ماڵاواییی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبێکی لە ژێر ناوی "پیرەدار" ئامادە کرد بووە، لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و شایانی ئەو نووسەرە مەزنە بڵاوى کردەوە.
کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێک هاتووە کە بە خامەی شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەم بەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پڕۆژەکەی کردووە.
کانوونى نووسەرانى کوردستانیش لە ڕۆژهەڵات لە پەیامێکدا ئەم هەوڵەیان بەرز نەرخاند و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرانی ناوەندی چوارباخ کرد.