تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

تورکیە هەناردەی چەکوچۆڵی بۆ ئازەربایجان شەش بەرابەر زیاد کردووە

تورکیە هەناردەی چەکوچۆڵی بۆ ئازەربایجان شەش بەرابەر زیاد کردووە
AvaToday caption
posted onOctober 14, 2020
noتعليق

لە ساڵی ڕابردوودا هەناردەی چەکوچۆڵی تورکیە بۆ ئازەربایجان شەش بەرابەر زیادی کردووە. تەنیا لە مانگی ڕابردووی زایینیدا و پێش لە دەستپێبوونی شەڕی قەرەباغ لە نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان تورکیە بە بڕی ٧٧ ملیۆن دۆلار پهپاد و کەرەسەی دیکەی سەربازی بە ئازەربایجان فرۆشتووە.

ئاماری بڵاو کراوە لە لایەن ناوەندی هەناردەی تورکیە دەریدەخات زیاتر لە ٩٥ هەزار کۆمپانیای هەناردە لە ٦١ بەشدا بە بڕی ١٢٣ ملیۆن دۆلار کەرسەی بەرگری و ئاسمانیان لە ٩ مانگی سەرەتای ساڵی زایینیدا بە ئازەربایجان فرۆشتووە.

پهپاد، مووشکهاوێژ، فیشەک و چەندین جۆری دیکەی چەک، هەناردەی سەربازی تورکیە بۆ ئازەربایجان پێک دێنن. تورکیە هاوپەیمانی ئازەربایجانە و لە کێشەی قەرەباغدا بە فەرمی هاوکاری باکویە.