تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆمپانیایەکى ئەمریکا لەبەر پێشێلی گەمارۆکان سزاکەى دا

کۆمپانیایەکى ئەمریکا لەبەر پێشێلی گەمارۆکان سزاکەى دا
AvaToday caption
posted onSeptember 25, 2020
noتعليق

وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا گوتى کۆمپانیاى "کەى سایت تەکنەلۆژیى" ڕازى بووە کە ٤٧٣ هەزار دۆلار وەک سزا بدات بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەى کە لە لایەن یەکێک لە کۆمپانیاکانى سەر بەخۆى ئەنجامى دا لە گەمارۆکانى سەر ئێران.

 

بى پێلا ڕاپۆرتى ڕۆژنامەى واڵ سترەریت جۆرناڵ، ڕێککەوتنى نێوان وەزارەتى خەزێنەدارى و کۆمپانیاى کەى سایت تەکنەلۆژیا ڕۆژى پێنجشەممە ڕاگەیێنراوە. وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا گوتى کۆمپانیاى ئنیتەى فنلەند ئۆى کە لە فنلەندایە، پێشتر و لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى لە لایەن کۆمپانیاى کەى سایتەوە کڕدراوە و لەگەڵ ئێران پەیوەندى ئابوورى و بازرگانى هەبووە.

ئۆفیسى کۆنتڕۆڵى داراییە دەرەکییەکانى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا ئۆفک، گوتى کۆمپانیاى ئەنیتە فنلەندا ئۆى، بەر لە فرۆش، ڕەزامەندى خۆى دابووە کۆمپانیاى کەى سایت کە پەیوەندییە بازرگانییەکانى لەگەڵ ئێران بپسێنێت! بە پێى ڕاپۆرتەکە کۆمپانیاى کەى سایت تەکەلۆژیا، پاش کڕینى کۆمپانیاى فینلەندییەکە کە دەبوو پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران بوەستێنێت، بەڵام هەندێک لە فەرمانبەرانى ئەنیتە فنلەندا ئۆى بە پێشێلکردنى گەمارۆکان، بەردەوامییان داوە بە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران.

ئۆفیسى کۆنتڕۆڵى داراییە دەرەکییەکانى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا گوتى ئەم فەرمانبەرانە هەوڵیان داوە بە لابردنى ناوى ئێران لە ئیمەیلەکان جۆرێک لە سەرپۆشى بخەنە سەر مامەڵەکانیان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى.

"ئۆفک" باسى لەوەش کردووە کە کۆمپانیاى ئەنیتە فنلەند ئۆى ئێشتا لە نێو کەى سایت تەکنەلۆژیا توێنراوەتەوە و چیتر بوونى دەرەکى نییە. کۆمپانیاى کەى سایت تەکنەلۆژیا لە بوارى بەرهەمى کەلوپەلەکانى ئەندازەگیرى و هەڵسەنگاندنى ورد کار دەکات. پەیوەندى بازرگانى و مامەڵەى ئابوورى ئەم کۆمپانیایە لەگەڵ ئێران ٣٣٠ هەزار دۆلار بووە.