تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕوحانى داواى یەکگرتوویی موسڵمانان دژى ئەمریکا دەکات

ڕوحانى داواى یەکگرتوویی موسڵمانان دژى ئەمریکا دەکات
کۆمارى ئیسلامى خۆى خەریکى دروستکردنى کۆمەڵکوژییە لە ڕۆژهەڵات کەچى داواى یەکگرتنى موسڵمانان دەکات
posted onNovember 25, 2018
noتعليق

 

لە برى خۆڕاستکردنەوە و دەستبەرداری سیاسەتە شەڕانگێزەکانى و دەستبەردارى بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی بالیستییەکان، سەرۆککۆمارى ئیسلامی ئێران داواى لە موسڵمانانى جیهان دەکات دژى ویلایەتە یەکگرتووەکان یەک بگرن.

 

حەسەن ڕوحانی لە کۆنگرەى نێودەوڵەتى بۆ یەکبوونى ئیسلامی کە لەتاران بەرێوە دەچێت ڕایگەیاندووە "لەبرى ڕاخستنى فەرشى سوور بۆ تۆمەتباران، دژیان بوەستەوە". ئەو لێدوانانەش لە کاتێکدایە واشنتۆن لە ئایار (جۆزەردان)ى ڕابردووەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥ کشایەوە و، لەسەرەتاى ئاب (گەلاوێژ)ی ڕابردوو قۆناغی یەکەمى سزاکانى بەسەر تاران سەپاند و، لە تشرینى دووەم (گەڵاڕێزان)یش دووەمین قۆناغی سزاکان چوونە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لەو کۆنگرەیەدا ڕوحانى پەیامێکی پێشکەش کردو، لە لایەن کەناڵە فەرمییەکانى تاران پەخش کراو و، ئاماژەى بەوەش داوە "ملکەچبوون بۆ ڕۆژئاوا کە لە لایەن ئەمریکاوە ڕابەرایەتى دەکرێت، خیانەتە بۆ ئایینەکەمان، تەنانەت دژى نەوەکانى داهاتووى ناوچەکەش". باسى پەیوەندییەکانى سعودیە و وڵاتانى کەنداوی کرد، کە پەیوەندییەکى تووندو تۆڵیان لەگەڵ واشنتۆن هەیەو، پێی وابووە "لەبەردەم دوو بژاردەین، یان فەرشی سوور بۆ تۆمەتباران ڕابخەین، یاخود دژى زوڵم بوەستینەوەو، باوەڕمان بە پێغەمبەر و قورئانەکەمان و ئیسلامەکەمان هەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمارى ئیسلامی لە ڕێگەى میلیشیا نزیکەکانى خۆیەوە پاڵپشتى لە تیرۆری ناوچەکە دەکات و، لەگەڵ سعودیەش لە ڕکابەریدان بۆ پاڵپشتیکردنى گرووپە سیاسی و چەکدارییەکانى عێراق و لوبنان. حکومەتى تاران هەر ڕێککەوتن و دانووستاندنێکى لە پرسی توانا سەربازیی و بەرنامە مووشەکیکیەکانى سوپاى پاسداران بە دوور زانیوە. گرنگترین کەرتەکانى سزاکانى ئەمریکاش دژى ئێران "نەوت، وزەو دامەزراوە داراییەکان و، پیشەسازی و بەندەرە دەریاییەکان بوون".

کوشکی سپی لە ڕێگەى ئەو سزایانەوە دەیەوێت تاران ملکەچى دانووساندن و ڕاستکردنەوەى سیاسەتە شەڕانگێزەکانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێت.