تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ەستپێبوونی کێبەرکێی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین:  تایبەتمەندییەکانی فرۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ چین؟

ەستپێبوونی کێبەرکێی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین:  تایبەتمەندییەکانی فرۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ چین؟
AvaToday caption
posted onSeptember 6, 2020
noتعليق

باسی کڕینی فرۆکەی ئێف ٣٥ لە لایەن ئیمارات ئەو ڕۆژانە گەڕم وگوڕ بووە و هێندێک لە ڕاپۆرتەکان باس لە دژایەتی ئیسرائیل دەکەن.

 

کڕینی ئێف ٣٥ لە لایەن ئیماراتەوە دەتوانێ ببێتە هۆی بەهێزبوونی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە و بەو هۆیەوە نەتانیاهۆ گووتویەتی: ڕێککەوتن دەگەڵ ئیمارات نابێ ببێتە هۆی ئەوەی سەروەری سەربازی ئیسرائیل لە مەترسی بکەوێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەواڵدەری ڕووسی تاس بڵاوی کردووەتەوە سیستەمێکی ڕاداری ڕووسی بەناوی رزوناسی بە ئێران فرۆشتووە کە ئێران توانیویەتی بە کەڵکوەرگرتن لەو سیستەمە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئێف ٣٥ی ئەمریکایی لە نیزیک سنووری ئێران شناسایی کردووە.

کێبەرکێی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کام لا دەڕوات؟

هەبوونی فرۆکەی بەهێزی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە هۆی باشتربوونی ستراتژیک. پێش شۆڕشی ٥٧، ئەمریکا بە فرۆشتنی ئێف ١٤ بە ئێران ببو بە هۆی سەروەری ئاسمانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەو فرۆکەیە تەنیا بە ئێران فرۆشترابوو.

فرۆکەی ئێف ١٤ی ئێران بوو بەهۆی ئەوەی ئێران بتوانێ لە شەڕی نەوتهەڵگرەکان لە کەنداوی فارس، ڕەوتی هەناردەی نەوتی خۆی بپارێزێت. تێکهەڵچوونی هاوکات دەگەڵ شەش ئامانج و مووشەکی فۆنیکس ببوو بە هۆی سەروەری ئاسمانی ئێران لەشەڕ دەگەڵ عێراق.

ئێستا ئێف ٢٢ و ئێف ٣٥ هەمان دەوری ئێف ١٤ دەگێڕن و فرۆشتنی ئێف ٣٥ بە ئیسرائیل بووە بەهۆی ئەوەی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە هێزێکی زۆر پەیدا بکات. ئێف ٣٥ دوای ئێف ٢٢ دووهەمین فرۆکەی ڕادارگوڕیزی جیهانە. هەلبەت هەتا ئێستا ئەمریکا ئامادە نەبووە ئێف ٢٢ بە هیچ وڵاتێک بفرۆشێت.

ئەوپەڕی خێرایی ئێف ٣٥ ١٩٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە و بوردی ئەو یەکجار وەرگرتنی وزەیە ١٣٠٠ کیلۆمەترە. زۆربەی سیستەمە کۆنترۆڵییەکان لەو فرۆکەدا لە کڵاوی فرۆکەوانەکە دایە. لە لایەک توانایی ڕاداری و شەڕی ئەلترۆنیک، دیتنەوە و بەئامانجگرتنی ئامانجەکان لە سەرەکیترین هۆکارەکانی هێزی ئەو فرۆکەیە.

ئەو فرۆکەیە کۆمەڵێک لاوازی هەیە. کەڵکوەرگرتن لە کۆمەڵە مادەیەکی تایبەت و جۆرێک گەڵاڵەدانان، خێرایی و هێزی مانۆڕی ئەو فرۆکەی لە بەرابەر ڕکابەرەکانی کەم کردەوە. بۆ نمونە دەگووترێ هێزی مانۆڕی سۆخۆ ٣٥ی ڕووسیە لە ئێف ٣٥ زیاترە.

دەگووترێ، ئێران تەمای هەیە دوای تەواوبوونی گەمارۆ سەربازییەکانی هەوڵی کڕینی مۆدێلی نوێی سۆخۆ دەدات. سۆخۆ ٣٠ و ٣٥ لەسەر پەلەتفۆڕمی سۆخۆ ٢٧ گەشەیان کردووە. سۆخۆ ٢٧ لە کاتی شەڕی سارد بۆ ڕکابەری دەگەڵ ئێف ٣٥ درووستکرابوو. سەرەڕای هێزی بەرزی مانۆڕ بەرهەمەکانی سۆخۆ، لە ڕووی هەڵاتن لە ڕادارەوە و شەڕی ئەلکترۆنیک، ئێف ٣٥ بە جیاوازی دەگەڵ سۆخۆ ٣٠ و ٣٥ باشترە.

ڕووسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن سۆخۆ ٥٧ کە تازە درووستیان کردووە، دەتوانێ خۆی لە ڕادار بشارێتەوە.

ئێران بە تەمایە بە تێکەلکردنی ڕادار و پەدافەنی زەمینی و کڕینی مۆدێلە نوێیەکانی سۆخ، ڕووبەرووی ئێف ٣٥ ببێتەوە.