تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

گورزێکى دیکە بەر کۆمارى ئیسلامى کەوت.. ئیسرائیل و حەماس ئاگربەسیان ڕاگەیاند

گورزێکى دیکە بەر کۆمارى ئیسلامى کەوت.. ئیسرائیل و حەماس ئاگربەسیان ڕاگەیاند
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2020
noتعليق

ئیسرائیل و سازمانى حەماسى فەلەستینى کە لە ژێر هەژموونى کۆمارى ئیسلامیدایە و لێوارەکانى غەزە بەڕێوە دەبات، بە میانجیگەرى قەتەر ڕازى بوون بە ئاگربەس لەگەڵ ئیسرائیل و کەمکردنەوەى کێشە و مشتومڕەکانى نێوانیان.

 

حەماس لە لێوارەکانى غەزە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە نێوبژیوانى قەتەر، لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتوون کە هێرشەکانیان بەرامبەر یەکترى ڕابگرن.

ئیسرائیلیش بەم ڕێککەوتننامە ڕازى بووە و هەر ئەمەش واى کردووە کە خاڵى سنوورى کەرەم شالووم (کەرەم ئەبوسالم) بکاتەوە و ڕێگە بدات سووتەمەنى بچێتە غەزە.

مشتومڕ و کێشەى نێوان ئیسرائیل و حەماس، لەم چەند حەوتوویەتى ڕابردوو زیادى کردبوو. لە سەرەتاى مانگى ئووتەوە سوپاى ئیسرائیل هەموو ڕۆژێک وەڵامى توندى باڵۆنە تەقەمەنی هەڵگرەکانى حەماسى دەدایەوە کە دەنێردرانە سەر ئاسمانى ئیسرائیل.

هەرچەندە کە کۆمارى ئیسلامى بە دڵى نییە، بەڵام ئیتر فەلەستینییەکان ماندوو بوونە لەو هەموو دنەدانەى ڕژێمى ئێران بەرامبەر ئیسرائیل و ئێستا خوازیارى ئاشتین لە وڵاتەکەیاندا.