تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئەمریکا گەمارۆی سەر کەرتی پیشەسازیی کانزای ئێرانی زیاتر کرد

ئەمریکا گەمارۆی سەر کەرتی پیشەسازیی کانزای ئێرانی زیاتر کرد
AvaToday caption
posted onJuly 31, 2020
noتعليق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باسی لە زیاترکردنی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەی لەسەر پیشەسازی قورسی ئێران و هەناردەی چەند جۆرە ئاسنێک بۆ ئەو وڵاتە کرد.

 

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەرنامەی ئەتۆمی، سەربازی و مووشەکی بالستیکی ئێران هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ئاشتی و ئەمنیەتی نێودەوڵەتی.

پۆمپئۆ لە درێژەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە بۆ لابردنی ئەو هەڕەشانە، گەمارۆی پەیوەندیدار بە پیشەسازی ئاسنی ئێران زیاتر دەکەین. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ٢٣ جۆر مادەی دەستنیشان کردووە کە کۆماری ئیسلامی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی، سەربازی و مووشەکی بالستیک کەڵکیان لێوەردەگرێت.

بە گووتەی پۆمپئۆ ئەو کەسانەی کە بە زاناییەوە ئەو مادانە بۆ ئێران دەگوێزنەوە، بە پێی بەندی ١٢٤٥ی یاسای ئازادی و ڕووبەڕووبونەوە دەگەڵ پەرەگرتنی چەکە ئەتۆمییەکان سزا دەدرێن.

پۆمپئۆ جەختی لەوە کردەوە بە پێی ئەو خاڵە یاساییە، سوپای پاسداران کۆنترۆڵی بەشی بیناسازی ئێرانی لە دەستدایە و کۆمپانیا بیناسازییەکانی سوپای پاسداران و زۆربەی کۆمپانیاکانیان لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆیان خراوەتە سەر ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ بەشداربوونە لە درووستکردنی ناوەندی پیتاندنی یۆرانیۆمی فردو.

 

ئەو کانزایانەى کە کەوتوونەتە لیستی گەمارۆکان بریتین لە:

 ئاڵۆمینیۆم ٣١٩

ئەلەمنیۆم ١١٠٠

 ئەلەمنیۆم ٢٢٥

ئەلەمنیۆم ٦٠٦١

 ئەلەمنیۆم ۶۰۶۳

•  ئەلەمنیۆم ۶۰۸۲

•  ئەلەمنیۆم ۷۰۷۵

•  ئالیاژ بڕۆنز ئەلەمنیۆم UNS C۶۳۶۰۰

•  ئۆکسید ئەلەمنیۆم (Al2O3)

•  فولاد ۳۰۲

•  فولاد ۴۱۳۰

•  فولاد ضدزنگ ۳۲۱

•  فولاد ضدزنگ ۳۱۶

•  فولاد A۸۷۷

•  فولاد A۲۲۸

•  فولاد ۱۰۰Cr۶-۵۲۱۰۰

•  فولاد مارایجینگ ۳۵۰

•  فولاد مارایجین ٣٠٠

مس ـى بریلیۆم

مس ـى تنگستن

خۆڵەپووتەی ئەلەمنیۆم بە خەستی ٩٨ لەسەد

ئالیاژc3700-cizn38pb1