تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەڕێوەبەری گشتیی گەندەڵیی حیراسەتی زانستگەى ئازادی کرماشان دوور خرایەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گەندەڵیی حیراسەتی زانستگەى ئازادی کرماشان دوور خرایەوە
AvaToday caption
لەقاودان بە کەم مەگرن
posted onJuly 15, 2020
noتعليق

دوای لەقاودانی ئاڤاتودەی و بەهۆی ترس لە ڕاپۆرتی زیاتر، بەڕێوەبەری گشتی گەندەڵی حیراسەتی زانستگەى ئازادی کرماشان لە کارەکەی دوور خرایەوە

 

ئەمیری لەو پاسدارە ئەمنیانەی زانستگای ئازاد بوو کەبە هاوڕێیەتی فەریبورز یوسفوەند جێگری فێرکاری و حوسێن شێخ الملوک بەڕیوەبەری گرووپی حقوق، پێکەوە سەرۆکایەتی باندی گەندەڵی زانستگایان دەکرد.

یۆسفوەند بە وەڕێخستنی هێلانەی گەندەڵی و کەڵکئاژۆی سێکسى لە خوێندکاران و هێندێک لە مامۆستایان، تەنیا مامۆستای زانستگای ئازاد بوو کە نامەی ٧٧٧ کەسی واژوو کرد و خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەرهەڵدانی مانگی بەفرانبار بوو.

لەسەرکار لادانی ئەمیری گەندەڵ دوو حەوتوو دوای لەقاودانی ئاڤاتودەی ئاکامی ترسی زانستگای ئازادە لە بڵاوکردنەوەی بەڵگە و بابەتی زیاتر لە دژی دەستوپێوەندە گەندەڵەکانی ڕژیم لە زانستگای کرماشان.

قوربانیکردنی ئەمیری بۆ ئارامکردنەوەی کەشی زانستگا لە بەرەبەری ساڵی نوێی خوێندندایە بۆ ئەوەی زانستگا بە کەشێکی ئارام و دوور لە پەراوێز ساڵی نوێی خۆی دەست پێ بکات. خوێندکارانی کرماشان و مامۆستایانی بوێر بە لەقاودانی زیاتر ئیزنی پەلهاویشتنی زیاتر بە مۆرە گەندەڵەکانی ڕژیم نادەن.

بێدەنگی لە بەرابەر ڕژیمێکدا کە لە گەندەڵی سیستماتیکدا نوقم بووە خیانەت بە کرماشان و هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.