تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەهاى خۆراک لە جیهان ٩% هەرزان و لە ئێرانیش ١١% گرانتر بووە!

بەهاى خۆراک لە جیهان ٩% هەرزان و لە ئێرانیش ١١% گرانتر بووە!
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2020
noتعليق

لە کاتێکدا و بە پێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان" فاو" نرخی خۆراک لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ وە لە جیهان ٩ لەسەد هەرزان بووەتەوە، لە ئێران نرخی خۆراک یازدە لەسەد گران بووە.

 

فاو ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ ڕایگەیاند پێنوێنی نرخی خۆراکیەکان لە جیهان  لە مانگی ژوئەندا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ٢٠٢٠ زیادی کرد و ڕەوتی داشکانی ئەو پێنوێنە کە بە دەستپێکردنی کۆڕۆنا دەستیپێکردبوو، ڕاگیرا. بە پێی ڕاگەیاندنەکەی فاو پێنوێنی  نرخی سەبەتەی خۆراکیەکان وەک دانەوێڵە، شیرەمەنی، گۆشت  وشەکر لە مانگی ڕابردووی زایینی گەیشتبووە ٩٣.٣ واحید و بە جیاوازی لەگەڵ مانگی مەی ٢.٤ لەسەد زیادی کرد.

پێنوێنی مادە خۆراکییەکان بە ١١.١% کەم بووتەوە بۆ ١٠٢.٥یەکە و لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ بۆ ٩١.١% یەکە لە مانگی مەی ڕابردوو کەمی کردبوو. سەرەڕای  گەشەی ئەو پێنوێنە لە مانگی ژووئەن، نێونجی نرخی مادە خۆراکییەکان لەمساڵدا ٩٠% کەمی کردووە.

 

دۆخى ئێران چۆنە؟!

نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران دەریدەخات نێونجی نرخی مادە خۆراکییەکان لەو وڵاتە لە مانگی جۆزەردانی ڕابردوو ٢.٤% بە جیاوازی لەگەڵ بانەمەڕ زیادی کردووە.

بەڵام پێنوێنی مادەی خۆراکی لە ٢٢٣.٩ یەکەوە لە مانگی بەفرانبار گەیشتووەتە ٢٤٨.٤ کە ئەوە نیشانی دەدات نرخی خۆراکییەکان لە ئێران ١١% بەرز بووەتەوە!

دەمێنێتەوە بڵەین کۆماری ئیسلامی هەموو کات ڕیکۆدری جیهان دەشکێنێت، بەڵام بەشێوەی پێچەوانەو و بەرئاوەژوو! یانی بۆ وێنە لە کاتێکدا هەموو جیهان بەرەو خۆشگوەزرانی دەچێت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک هەژارتر دەبن!