تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کۆماری ئیسلامی لە کۆتاییەکانى تەمەنى نێزیک بووەتەوە

کۆماری ئیسلامی لە کۆتاییەکانى تەمەنى نێزیک بووەتەوە
ئەوروپا ئامادە نییە بچێتە بن مەترسییەکانى گەمارۆى ئەمریکا بۆیە هاوکارى ئێران نابێت
posted onNovember 16, 2018
noتعليق

 

هیواکان بە ئەوروپا خۆهەڵخەڵەتاندنە و هیچ وڵاتێکی ئەوروپایی لە ترسی گەمارۆکان ئامادە نییە ببێتە خانەخوێی جێبەجێکردنی پاکێجی بازرگانی لەگەڵ ئێران.

 

هەواڵدەڕی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە ئەوروپا هەوڵی ئەوە دەدات ڕێڕەوێکی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بکاتەوە، بەڵام هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپایی لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا ئامادە نین ببنە خانەخوێی جێبەجێکردنی ئەو ڕێڕەوە. ئەو هەواڵدەڕییە لە زمان شەش دیپلۆماتەوە ڕاپۆڕتێکی بڵاو کردووەتەوە کە شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت ئامادە نەبوونی هیچ وڵاتێکی ئەوروپایی بۆ خانەخوێیبوونی دامەزراوەی تایبەت بە درێژەدان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران گەڵاڵەکەی ئەوروپا بۆ درێژەدان بە بازرگانی لەگەڵ ئێران دوای گەمارۆکانی ئەمریکا تووشی کێشە بکات.

پێشوتر ئەوروپا داوای لە ئوتریش کردبوو ببێتە خانەخوێی ئەو دامەزراوە، بەڵام ڤییەن ئەو داوایەی ڕەت کردبووە. ڕۆیتەڕز بڵاوی کردووەتەوە ئێستا وڵاتە زلهێزەکانی نێو یەکیەتی ئەوروپا وەک بڕیتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان گووشاریان خستووەتە سەر وڵاتیکی چکۆڵەی وەک لۆکزامبورگ لە باکووری ئەو یەکیەتییە بۆ ئەوەی بچێتە ژێر باری دامەزراندنی ئەو ڕێکخڕاوە لە وڵاتەکەی. هەر سەبارەت بەو پرسە، هەواڵدەری بلۆمبێرگ لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لۆگزامبۆرگ و بلژیک زووتر لە ئوتریش پێشنیاری خانەخوێ بوونی ئەو دامەزراوەیان ڕەت کردبووە.

پرسی ڕێڕەوەی بازرگانی ئەوروپا کە دۆلاری تێدا بەکار نایەت پرسێکی هەستیارە ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کۆماری ئیسلامی هەرەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر بێتوو دەسکەوتە ئابووری و بازرگانییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام بە دەست نەهینێ ئەوە لەو ڕێککەوتنە دەچێتە دەرێ.

ئەوروپا دەیهەوێت ڕێڕەوێک دروست بکات بەبێ کەڵک وەرگرتن لە دۆلار بتوانێت درێژە بدات بە بازرگانی لەگەڵ ئێران و نەوتی ئەو وڵاتە بکڕێت. ئەو ڕێڕەوە دەرفەتی ئەوە دەدات بە کۆماری ئیسلامی کە بە هەناردە کردنی نەوت بۆ ئەوروپا خۆراک و کاڵا و پێویستەکانی خۆی لەو وڵاتانە وەربگرێت. ئەوروپا لە بەرنامەی دایە لە مانگی داهاتوودا لە لایەنی یاساییەوە دەست بکات بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێڕەوە بەڵام چالاکییە زانستییەکانی لە ساڵی داهاتووە دەست پێ دەکات.

بە گووتەی قسەی دیپلۆماتکارەکان لە نەبوونی دۆلاردا هیچ دراوێکی دیکە بۆ سیستەمی خەرجکردنی تێچووەکان لە چوارچێوەی ڕێڕەوەکەدا پێشنیار نەکراوە.