تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فیشەکی کۆماری ئیسلامی چرووکى کرد

فیشەکی کۆماری ئیسلامی چرووکى کرد
تا کۆمارى ئیسلامى نەگۆڕێت، گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا سەر ناگرێت
posted onNovember 16, 2018
noتعليق

 

سەرچاوەکانی تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی لە واشنتۆن باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا نێونجیگری وڵاتی سێیەمی بۆ دانووسان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پەیوەست کردووە بە گۆڕینی ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی.

 

 بە پێی ئەو زانیارییانە، ئەمریکا ئامادەی وتووێژە بۆ دروستکردنی ئاڵوگۆڕ لە ڕەفتاڕەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەو وڵاتە سێیەمەی کە بۆ نێوەنجیگەری لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا دەستپێشخەری کردووە لە لایەن ئەمریکاوە پێی ڕاگەیێندراوە کە مەرجە ١٢ خاڵییەکەی ئەمریکا بۆ دانووسان لەگەڵ ئێران بە بوونی خامنەییەوە سەر ناگرێت.

لەسەر ئەو بنەمایەش تا ئەو کاتەی خامنەیی کەسی یەکەمی کۆماری ئیسلامییە و دۆناڵد تڕامپ سەرۆککۆماری ئەمریکایە، هیچ کات دانووسان لە نێوان ئەو دو وڵاتە بە ئاکام ناگات. لە لایەکی دیکە وابڕیاڕە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر ببن و چەند بەشی دیکە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بکرێتە  ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا.

ئەو ئاسۆ تاریکە بۆ کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی "درۆدەرمانی" سازانی قارەمانانە "نرمش قهرمانانە" بە جۆرێکی دیکە باس بکەن و بەوشێوە بێ هیچ هۆکارێک خەڵک بە داهاتووی کۆماری ئیسلامی هیوادار دەکەن.