تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ئێران لەبەرنامە ئەتۆمییەکەى فێڵی لەجیهان کردبوو

ئێران لەبەرنامە ئەتۆمییەکەى فێڵی لەجیهان کردبوو
AvaToday caption
posted onNovember 15, 2018
noتعليق

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەى کەوتۆتە ژێر هەواڵگری ئیسرائیل " بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامی ئێران لەئاستێکى زۆر پێشکەوتوو بوونە"، ئەمەش لەکاتێکدا بوون زۆربەى ئاژانسەکانى هەواڵگری رۆژئاواو ئاژانسى نێودەوڵەتى ووزەی ئەتۆمی پێیان وابووە لەئاستێکى نزمدا بووە.

گۆڤارى فۆریس پۆلیسی ئەمەریکى لەراپۆرتێکیدا ئاماژەى بەوە کردووە " بریکارەکانى تەل ئەبیب، لەرێگەى دزینى کۆمەڵێک بەڵگەنامەى هەستیارى ئەو بەرنامە ئەتۆمییە، زانیاریی نوێیان لەبارەى چەکی ئەتۆمی ئێرانى دەستکەوتووەو، لەلایەن پسپۆڕانى ئەتۆمییەوە ووردبینى تێدا کراوە".

گۆڤارەکە راشیگەیاندووە " ئەگەر هاتوو تاران لەرێکەوتننامە فراوانەکەى 2015 ، کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا لەئایارى رابردوو لێی کشایەوە، بکشێتەوە، ئەوا تواناى پێویستى لەبەردەستدا بوون، بۆ ئەوەى لەچەند مانگێک چەکێکى ئەتۆمی دروست بکات".

هاوکات دیڤید ئەولبرایت، پسپۆڕی فیزیایی وبەرێوەبەرى پەیمانگەى زانست و ئاسایشى نێودەوڵەتى لەواشنتۆن روونیکردۆتەوە " تاوەکو ئێستاش ئێران پێویستى بەبەرهەمهێنانى یۆرانیۆم هەیە، کەپێویستن بۆ بەرهەمهێنانى ئەو جۆرە چەکە".

گووتیشى " ئەگەر هاتوو تاران بەرنامەى ناوەندی بەرهەمهێنانى ئەتۆمی بەگەڕ بخاتەوە، ئەوا بەپێی راپۆرتەکان لەماوەى حەوت بۆ 12 مانگ دەبێتە خاوەنى یۆرانیۆم".

پێش رێکەوتننامە جیهانیەکەى تایبەت بەبەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆمارى ئیسلامى کەلەلایەن نێوان حەوت وڵات بەرێوەچوون، و ئەمەریکا لەرێگەى جۆن کێری، وەزیرى دەرەوەى پێشووترى کوشکی سپی و مەحمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى حکومەتى تاران سەرپەرشتى دەکرا، ئەوکات پرۆسەکە پێویستى بەدوو مانگ بوون، بەپێی رێکەوتنەکەش داوا لەو وڵاتە کراوە، سەدا 97 سووتەمەنى ئەتۆمی ڕەوانەى دەرەوەى وڵات بکات و، سەرجەم بەرنامە ناوکییەکانیشى هەڵوەشێنێتەوە.

100 هەزار لاپەرە:

پسپۆڕان جەختیان لەوە کردووە " ئێران توانایەکى پێشکەوتووى هەبووە لەدروستکردنى چەکی ئەتۆمی، بەبێ ئەوەى تواناى بەرهەمهێنانى سووتەمەنى ئەو چەکەى هەبێت، ئەوەش خاڵی سەرەکیی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە بوون، ئەو بەڵگەنامانەش شۆکی بۆ زۆربەى هەواڵگرییەکان دروستکردبوون.

فۆرین پۆلیسی لەسەر زارى ئەوڵبرایت باسى لەوەشکردووە " ئەرشیفە دزە پێکراوەکانى ژێر دەستى موساد، کۆمەڵێک زانیاریی نوێی لەبارەى چەکە ئەتۆمییەکەى ئێرانى تێدایە، کەپێچەوانەى بۆچوونى زۆربەى ئاژانسەکانى هەواڵگری رۆژئاوا بوون".

قەبارەى ئەو ئارشیفەش سەرووى 100 هەزار لاپەرەیە کەلەماوەى 1999 بۆ 2003 ئامادە کراون، کەئەو کاتەش پێش دەستپێکردنى دانووستانەکانى بەرنامە ئەتۆمییەکان بوون، بەڵام بەشێک لەو بەڵگەنامانەش باسیان لەبۆچوونى واشنتۆن و ئاژانسى نێودەوڵەتى ووزەى ئەتۆمیی کردووە لەبێدەسەڵاتى تاران لەدروستکردنى چەکی ئەتۆمی.

ئەوڵبرایت ئەوەش دەڵێت " کوشکی سپی بەردەوام لەرێگەى راگەینراوەکانى جەختى لەوە دەکرد، دروستکردنى چەکی لەو جۆرە بەلایەنى کەمەوە پێویستى بەساڵێک بۆ دوو ساڵ هەیە، تا دەگاتە قۆناغی کۆتایی، بەڵام بەڵگەنامەکان دەردەخەن کەتاران تواناکانى خێراتر بوون لەوەى باس دەکات".

تەنانەت هەڵوێستەکانی فەرەنسای بەنزیکتر لەواقیع دەزانى لەهاوتا ئەمەریکییەکەى، چونکە ئەو کات پاریس دەیگووت تاران تواناى هەیە لەماوەى سێ مانگدا دەستى بگاتە چەکی ئەتۆمی.

ئەو پسپۆڕە فیزیاییە کەچاودێرى بەرنامە ئەتۆمییەکەى کۆریاى باکوور دەکات و، لێکۆڵینەوەشى لەبەرنامەى چەکی کۆمەڵکوژی عێراقی کردووە، ئاشکراى دەکات " چاودێران بەردەوامن لەووردبینى ئەو بەڵگەنامانەو، دووپاتیشیدەکاتەوە " پێی وا نیە ئیسرائیلەکان توێژینەوەى تەواویان لەسەر هەموو شتێک کردووە، چونکە هەر جارەو زانیارییەکى نوێ دەدۆزرێتەوە".

هەنگاوەکانى نەتنیاهۆ:

لەکۆتاییەکانى کانوونى دووهەمى رابردوو، ژمارەیەک بریکارى موساد، هێرش دەکەنە سەر کۆگایەکى سەربازی تاران و، کۆمەڵێک بەڵگەنامەى هەستیار دەدزن، بەڵام لەکۆتاییەکانى نیسانى رابردوو، بنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى حکومەتى تەل ئەبیب، بەشێک لەناوەرۆکى ئەو بەڵگەنامانە ئاشکرا دەکات، وەک هەنگاوێک بۆ هاندانى سەرۆکى ئەمەریکا لەکشانەوەى لەرێکەوتننامەکە.

لەو بارەیەوە گووتیشى " ئەو بەڵگەنامانە بەشێوەیەکى دڵنیاکەرەوە دەیسەلمێنێت، ئیران درۆى گەورەى کردووە، بەوەى بەرنامەى چەکی ئەتۆمیی نیە".

لەبەرامبەریشدا عەباس عێراقچی، جێگرى وەزیرى دەرەوەى حکومەتى تاران وەڵامى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەداتەوەو، پێی وایە ئەو پرسە پێشوەخت ئامادە کراون، بۆ ئەوەى کاریگەرى بخەنە سەر بڕیارەکەى ترامپ، بەدووریشى نەزانیوە، پلانێکى هەماهەنگی لەنێوان نەتنیاهۆ و ترامپ بێت، بۆ وێرانکردنى رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەى 2015.

بەڵام ترامپ لەدواى چەند رۆژێک لەپەیامەکەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل کشانەوەى لەخۆى لەو رێکەوتنە راگەیاند.

گرنگترین ئەو کەسایەتیانەش رۆڵێکى گەورەیان لەو پرسە بینیوە، بەتایبەت بۆ پەرەپێدانى بەرنامە ئەتۆمییەکە، کەدواتر خۆیشى واژۆی لەسەر ئەو رێکەوتنە کردووە، حەسەن روحانی، سەرۆکى ئێران بووە.

روحانی ئەو سەردەمە کەئەرشیفەکان تۆماریکردوون، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی بووەو، بەبۆچوونى فۆریس پۆلیسى " روحانى کەسێکى ناوەندی پرۆسەکە بووە، بەتایبەت لەکۆتاییەکانى نەوەتەکان و سەرەتاى هەزارەى دووهەم، بەڵام بەئەستەم پاڵپشتى کردنى ئەو لەو بەرنامەیە یاخود دژایەتى کردنى دەدۆزرێتەوە".

تاران بەنیاز بوون تا کۆتایی 2003 پێنج سەرە مووشەکى ئەتۆمی دروست بکات، کێشى هەر یەکێکیانیش 10 تەن بێت، ئەو پرۆسەیەش لەرێگەى دامەزراندنى ژێرخانى بەرنامەیەکى گشتگیرى چەکی ئەتۆمیی هاتووە.