تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سووتانی دارستانەکانی داڵاهۆ و شاردنەوەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی

سووتانی دارستانەکانی داڵاهۆ و شاردنەوەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی
AvaToday caption
posted onJune 3, 2020
noتعليق

ئاڤاتودەی تایبەت

 

کێوەکانی داڵاهۆ" بانبلالیوکان و گەرووی گوڵوان" لە ناوچەی سەرپێڵ زەهاو دوور لە چاوی میدیاکان و باسنەکردنی بە ئەنقەستی لە لایەن ڕژیم خەریکە دەسوتێن و سووتان.

لەو ناوچەیە سوپای پاسداران سەرقاڵی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ملیاری و دروستکردنی ڕێگە و هێنانی کەرەسەی سەربازییە. ئەو ناچەیە ستراتژیکە و دیدی گوونجاوی هەیە و ڕژیم دوو ساڵی رەبەقە خەریکی سووتاندنی دارستانەکانیەتی.

ئەو ئاگرکەوتنەوە ڕۆژی ١٣ی جۆزەردان دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ لە لایەن خەڵکەوە کۆنترۆڵ کرا. لەو دەمەوە کە بنکە سەربازیەکانی سوپای پاسداران لەو ناوجەیە جێگیر کراون ئەو ئاگرە دەستی پێکردووە.

بە پێی ئاماری چالاکانی ژینگەپارێزی لە ساڵی ٩٨، زیاتر لە ٢ هەزار دۆنم لە دارستانی کێوەکانی زاگرۆس لە ناوچەی داڵاهۆ بەهۆی ئاگرتێبەردانی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە سووتێندراوە.