تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

هاوپەیمانەکانی ئێران پشتى تێ دەکەن

هاوپەیمانەکانی ئێران پشتى تێ دەکەن
ڕووسیە و عەرەبستان خەریکی دانووسانن لەسەر پێدانی ئێس ٤٠٠
posted onNovember 13, 2018
noتعليق

 

ڕووسیە کە کۆماری ئیسلامی بە هاوپەیمانێکى باشى خۆی هەژمارى دەکات، سیستەمی مووشەکی "ئێس ٤٠٠" دەداتە عەرەبستان.

 

هەواڵدەڕی ڕووسیە بڵاوی کردووەتەوە، ڕائید خالید قرملی باڵیۆزی عەرەبستان لە ڕووسیە ڕایگەیاندووە "ڕووسیە و عەرەبستان خەریکی دانووسانن لەسەر پێدانی ئێس ٤٠٠". ناوبراو گووتی کە دانووسانەکان هەروا بەردەوامە و تا ئیستا هیچ بڕیاڕێکی کۆتایی لەسەر ئەو پرسە نەدراوە. شایانی باسە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دوو وڵاتی عەرەبستان و ڕووسیە لەسەر کڕینی چەکی پێشکەوتوو لە لایەن ڕێک کەوتبوون.

لە هەمانکاتدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی گەمارۆخستنە سەری لەو کەس و لایەنانە دەکرد کە بە هیوای کڕینی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی بوون. ئێستا هەر یەکە لە وڵاتانی بلاڕووس و چین کەڵک لە موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی وەردەگرن، بەڵام کەم نین ئەو وڵاتانەش کە تەمای کڕینیان هەیە. ماوەیەک پێش هەواڵێک بڵاو بووە کە تێیدا خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری توورکیە ڕایگەیاندبوو "قۆناغەکانی دامەزراندنی سیستەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە مانگی ئۆکتۆبەر(ڕەزبەڕ)ی ٢٠١٩ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

وەزیری بەرگری توورکیە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی تەنی سافاکی گووتبوی: قۆناغەکانی دامەزراندنی سیسیتەمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە مانگی ئۆکتۆبر(ڕەزبەر)٢٠١٩ دەست پێدەکات. لە درێژەی قسەکانیدا گووتبووی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ڕا کۆمەڵیک لە هێزەکانی خۆیان بۆ ڕاهێنان دەنێرن بۆ ڕووسیە.

لە مانگی دیسامبەر(سەرماوەز) ٢٠١٧ توورکیە ڕێککەوتنی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لەگەڵ ڕووسیە واژوو کرد. هەر دوو لایەن بۆ هاوکاری و کڕینی ئێس ٤٠٠ لە تورکیە بە ڕێککەوتن گەیشتبوون. ئەمریکا و ناتۆ لەسەر ئەو پرسە چەند جارێک ڕەخنەیان لە توورکیە گرتبوو.

ئێستا هەر کام لە وڵاتانی عەڕەبستان، هیند و توورکیە بە شێوەیەکی جددی هەوڵی کڕینی ئەو سیستەمە مووشەکییە دەدەن و بەو هۆیەشەوە ڕووبەڕووی دژایەتی تووندی واشنتۆن بوونەوە و ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای لێکردوون لە ئەگەری کڕینیدا.