تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران ٣٦٠ تیرۆری لە زیاتر لە ٣٦٠ وڵات ئەنجام داوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران ٣٦٠ تیرۆری لە زیاتر لە ٣٦٠ وڵات ئەنجام داوە
AvaToday caption
posted onMay 23, 2020
noتعليق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی تیرۆرەکان و چالاکیە تیرۆریستیەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە هەوڵەکانی ئێران لە سەردەمی شۆڕشی ٥٧ەوە کراوە.

 

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات لە سەردەمی جێگیر بوون و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران، ئەو ڕژیمە لە ٤٠ وڵاتی جیهان سەرقاڵی تیرۆر، بەرنامەڕێژی بۆ تیرۆر و چالاکی تیرۆریستی بووە و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران ڕایانگەیاندووە دژبەرانی خۆیان لە وڵاتانی دیکە سەرکوت دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو تیرۆر و هێرشانە نەتەنیا لە رێگەی سوپای قودسی سوپای پاسداران  و وەزارەتی ئیتلاعات، تەنانەت لە ڕێگەی کەسانی سێهەم و مۆرە و گرووپە بریکارەکانی وەک حیزبوڵلا ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتویەتی: مۆرە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و ولاتانی دیکە چەندین جار لە تیرۆرەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە بەشداریان هەبووە کە ئەوە لە بڕیاری دەستبەسەرکراوەکان، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و هەروەها ڕاپۆرتە ئیتلاعاتیەکان و دیتراوەی شاهیدەکان بەتەواوی دیارە.

وەزارەتی دەرەوە لەو ڕاپۆرتەدا باسی لە سێ ئێرانی ژێر لێکۆلینەوە کرد. موحسێن رەبانی و ئەحمەد رەزا ئەسغەری بە تاوانی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٤ی ناوەندی یەهودیەکانی ئارژانتین و هەروەها ئەسەدوڵلا ئەسەدی ئەندامی باڵیۆزخانەی ئێران لە ئوتریش کە ئیستا لە گرتوخانەیەکی ئوتریش دەستبەسەرە و چاوەڕێی دادگاییکردنە. ناوبراو بەوە تاوانبارە کە هەوڵی داوە مادەی تەقینەوە بۆ دانانەوە لە کۆبوونەوەی گرووپێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی پەیدا بکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە لێداوانی بەرپرسانی تورکیە کراوە کە کۆماری ئیسلامیان بە دەستهەبوون لە تیرۆری مەسعود مەولەوی تۆمەتبار کردووە. مەولەوی دژبەرێکی ناڕازی ڕژیم بوو کە لە تورکیە دەژیا.

تیرۆریزمى ئێران

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی پێگەی دیپلۆماتیک سرنجی زۆر ڕادەکێشێت، ئێرانیەکان کەڵک لە باندە تاوانبارەکان، کارتێلەکانی مادەی هۆشبەر و کەسانی سێهەم بۆ تیرۆرەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە گەمارۆخستنە سەر عەلی فەلاحیان وەزیری ئیتلاعاتی سەردەمی رەفسەنجانی کردووە کە ڕۆڵێکی گەورەی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تیرۆری دژبەرانی سیاسی ئێران لە ئەوروپا هەبووە.

بۆ سەلماندنی تاوانەکانی فەلاحیان ئاماژە بە بڕیاری دادگایەکی  فدرالی ئەمریکا کردووە کە فەلاحیانی بە دابینکردنی سەرچاوەی ماڵی بۆ گرووپی تیرۆریستی حەماس تاوانبار کردووە.

ئەو ڕاپۆرتە باسی لە دانانەوەی بۆمب لە ناوەندی یەهودیەکان لە پێتەختی ئارژانتین کردووە کە بووە هۆی کوژرانی ٨٥ کەس و بریندار بوونی سەدانی دیکە . ئەو کردەوەشی بە کارەساتترین چالاکی فەلاحیان ناوبردووە.

دوای ئەو ڕووداوە ئارژانتین بڕیاری دەستبەسەرکردنی  نێودەوڵەتی فەلاحیانی دا و بە پێی ئەو بەڵگانەی بڵاوی کردەوە پیاوەکانی حیزبوڵلا و ئێرانیەکان بە فەرمانی فەلاحیان ئەو تەقینەوەیان ئەنجام دابوو.

 

ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە ڕژیمی ئێران جگە لە بە ئامانجگرتنی دژبەرانی سیاسی و ڕێبەرانی کەمینە نەتەوە و مەزهەبیەکان بەردەوام هەڕەشەی لە چالاکانی کۆمەلگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات کردووە بۆ ئەوەی بێدەنگیان بکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە هاتووە ئێران لە پێناو ڕاوەدونانی دژبەرانی سیاسی خۆی ، کەڵک لە پۆلیسی نێودەوڵەتی" ئینترپۆل" وەردەگرێت.