Ana içeriğe atla

دادوئوغلو: ئەردۆغان و حیزبەکەی، دەوڵەتی تورکیەیان کردووە بە کۆمپانیاى پڕوپاگندەى خۆیان

دادوئوغلو: ئەردۆغان و حیزبەکەی، دەوڵەتی تورکیەیان کردووە بە کۆمپانیاى پڕوپاگندەى خۆیان
AvaToday caption
posted onMay 7, 2020
noyorum

ئەحمەد داود ئوغلو، وەزیری دەرەوەی پێشووی تورکیە و ڕێبەری حیزبی " داهاتوو" لەو وڵاتە لە وتووێژێکدا ئەردۆغان و کەسانی نیزیکی ناوبراوی بەوە تاوانبار کرد کە خەریکی پەرپێدانن بە ترساندنی خەڵک لە کودتا و کەڵکوەرگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بە قازانجی خۆیان و تەبلیغاتکردن بۆخۆیان.

 

لە درێژەدا گووتی: ئەردۆغان و حیزبەکەی هەوڵ دەدەن تورکیە بکەن بە وڵاتی کوتولەکان و دەوڵەت دەکەن بە کۆمپانیایەکی تەبلیغاتی بۆخۆیان. ئوغلو گووتی: ئەو دۆخە وڵاتی ئێمەی کردووە بە وڵاتی کوتولەکان و هێزی دەسەڵاتدارا دەکات بە هاوبەشێکی پڕوپاگەندەیی. ئەو ڕەوتە بە ڕاستی دەبێ بەهۆی درووست بوونی کۆمەڵێک دیمەنی ناخهەژێن لەبەر ئەوەی دەوڵەتان دەبێ بە جدیەت بەڕێوەببردرێن نەک بە هێرشی تەبلیغاتی.

داود ئوغلو لە وتووێژێک لەگەڵ میدیاکانی تورکیە گووتی: قسەکانی ئەردۆغان و ئەندامەکانی حیزبەکەی شتێک جگە لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئامانج، بەرنامەی سیاسی و هەوڵدان بۆ ڕەوایی پێدان بە دیکتاتۆری و چەوساندنەوە نییە.

وەزیری پێشووی تورکیە بە ئاماژە بە دووپاتە بوونەوەی قسەکانی تایبەت بە هەوڵەکان بە کودتا لە میدیا و تؤرەکانی ژێردەسەڵاتی ئەردۆغان گووتی: بەداخەوە هێندێک لەوانەی پشتیوانی دەوڵەت دەکەن، کاتێک باسی کودتا دەکەن، دەکەونە کێبەرکێ لەسەر ئەوەی لەو هەلومەرجەدا چەند چەک هەڵدەگرن، چەند فیشەک دەتەقێنن و چەند خوێن دەڕێژن و چۆن تۆڵە دەستێننەوە.

لە درێژەدا گووتی: ئەو کەسانەی مانگی فێوریەی ڕابردوو نەیانتوانی ئەو بەڵا گەورانەی بەسەر وڵاتەکەمان هات مودیریەت بکەن و نازانن چۆن دەتوانن لە مانگەکانی داهاتوودا خەسارەکان قەرەبوو بکەنەوە و دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بۆ گۆڕینی بەرنامە سیاسیەکان ڕێگەی چۆراوجۆر دەگرنەبەر.

داود ئوغلو ڕاشیگەیاند: تورکیە وڵاتێکە کە ئێستاش دەتوانێ کودەتای لێبکرێت.
کودەتاکان لەناوناچن مەگەر ئەوەیکە ئەردۆغان کە ٤٥ ڕۆژە لە ئانکارا نییە بگەڕێتەوە پایتەخت. ئەردۆغان لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنادا لە ئیستانبوڵ بوو . ئەردۆغان دەبێ لە مەیدان بوونی هەبێ نەک لێرولەوێ تویت بڵاو بکاتەوە.

دەوڵەتی ئەردۆغان و حیزبەکەی " پارتی داد و گەشەپێدان" لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوو ڕەخنەیەکی زۆری لە لایەن دژبەرانیەوە لێگیراوە.

دژبەرانی ، دەوڵەتی ئەوردۆغان بەوە تاوانبار دەکەن لە مودیریەتی کۆڕۆنا سەرکەوتوو نەبووە.

جگە لە ئەحمەد داود ئوغڵو  کە هەتا ماوەیەک لەمەوپێش لە یارانی نیزیکی ئەردۆغان بوو، زۆربەی ڕێبەرانی حیزبەکانی تورکیە بەتایبەت کەمال کلیشدار ڕیبەری حیزبی گەلی تورکیە و ئوزگورئوزال بە تووندی ڕەخنەیان لە ئەردۆغإن گرتووە.

کلیشدار لە وتووێژێک کە حەوتووی پێشوو ئەنجامی دابوو، گووتبوی: گومانم نییە رەجەب ئەردۆغان بەو زووانە دەڕوات.

ئوزگور ئوزال وتەبێژی حیزبی کۆماریخوازی گەلی تورکیە گووتبوی: کۆتایی ڕژیمی کۆشک نیزیکە.

قسەکانی وتەبێژی حیزبی کۆماریخواز ڕووبەڕووی کاردانەوەی تووندی لاینگرانی ئەردۆغان و ئەندامانی حیزبی دەسەڵاتدار لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بووە. کاردانەوەکان تا ئەو جێیە بوو کە حیزبی کۆماریخوازی گەلیان بە هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار دەکرد.