Ana içeriğe atla

١٣میلیۆن کرێکاری ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین

١٣میلیۆن کرێکاری ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین
هێزی کڕینی کرێکاران لە چەند مانگی ڕابڕدودا ٥٠ لەسەد هاتۆتە خوارێ و بەردەوام لە داکشان دایە.
posted onNovember 4, 2018
noyorum


ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هەڵاوسانی ئابووری بەردەوامە، ئەمە لە کاتێکدایە لانیکەمی مووچەی کرێکارێکی خێزاندار و خاوەن منداڵێکی ژێر ١٨ ساڵ بە لەبەرچاوگرتنی خاوەنداریەتى خانووش، میلیۆنێک و ٣٧٥ هەزار و ٥٥٤ تمەنە و لە هەمان کاتدا ئەو موچەیە بۆ کەسێکی سەڵت میلیۆنێک و ٢٦٤ هەزار تمەنە.

 

ئەگەر چی هێزی کڕینی کرێکاران ٥٠% دابەزیوە، بەڵام ئەنجوومەنی بەرزی کاری ئێران هیچ وەڵامێکی بە هەوڵەکانی نوێنەرانی کۆمەڵگەی کرێکاری ئێران لەمەڕ زیادکردنی حەقدەست و مووچەی مانگانەی کرێکاران نەداوەتەوە. ببە پێى ڕێژەی زیادبوونی موچەی کرێکاران، بۆمان دەردەکەوێت کە بەردەوام هەڵاوسانی ساڵانە زیاتر بووە لە ڕێژەی زیادبووی مووچەی کرێکاران. ئێستا و لەکاتێکدا مووچەی مانگانەی کرێکارێک یەک میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەنە ڕێژەی تێچووی ژیانی کرێکاران بە زیاتر لە ٣٥٠٠ هەزار تمەن مەزەندە دەکرێت. ئەو ئامارە ئاماری ناوەندە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامییە و بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان تێچووی مانگانەی ژیانی کرێکاران سەرووی ٦ میلیۆن تمەنە.

 

سیاسەتە هەڵەکانى کۆماری ئیسلامی هۆکاری هەژاری و بێکاری کرێکارانە:

لە ڕۆژی ١٤ی خەزەڵوەرەوە گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا کە جیا لە زیندووکردنەوەی گەمارۆ لاچووەکانی گەڕی پێش ٣٠٠ کەس و دامەزراوەی نوێش لەخۆ دەگرێتەوە، دەچنە واری جێبەجێکردنەوە. هۆکاری ئەو گەمارۆیانە پشتیوانی میلیارد دۆلاری کۆماری ئیسلامییە لە تیرۆریسمی نێودەوڵەتی، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان .قەیرانخوڵقینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ، پەرەدان بە گەڵالەی مووشەکی و بەردەوامیدان بە چالاکییە شاراوەکانی بۆ بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆم. لەو گەمارۆ نوێیانەدا کەرتەکانی نەوت و گاز، پاپۆڕەوانی، پێترۆشیمی، سیستەمی بانکی و بەندەرەکانى کۆماری ئیسلامی دەبنە ئامانجی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئابووری کۆماری ئیسلامی بەرەو داڕمانی یەکجاری دەچێت.

دووکەڵی سیاسەتە شەڕەنگێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەچێتەوە لە چاوی خەڵکی ڕەش و ڕووتی ئێران و بێکاربوونی میلۆنان کرێکار.