Ana içeriğe atla

ترامپ: ڕووسیە کۆتایی بە پشتیوانییەکانت لە بەشار ئەسەد بهێنە

ترامپ: ڕووسیە کۆتایی بە پشتیوانییەکانت لە بەشار ئەسەد بهێنە
AvaToday caption
posted onFebruary 17, 2020
noyorum

هێرشەکانی دەوڵەتی سوریە بە پشتیوانی ڕووسیە بۆ سەر ئەدلەب زیادی کردووە. لە مانگی دێسامبری ساڵی ڕابردوو ئەرتەشی سوریە بە هاوکاری و پشتیوانی ڕووسیە دەستی بە بۆردومانی حەلەب کردووە. ئامانج لەو چالاکیە دەرکردنی هێزە تیرۆریستە ئیسلامیەکانی سەر بە تورکیە لەو ناوچەیە بووە.

 

هەواڵدەری فەرانسە ڕۆژی دووشەممە ٢٨ ڕێبەندان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک هەواڵی پێوەندی تەکەفۆنی دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیەی ئاشکرا کرد.

هەواڵی ئەو پێوەندیە تەلەفۆنیە بە فەرمی لە لایەن کۆشکی سپی پشت ڕاست کراوەتەوە. دەگووترێت دۆنالد ترامپ بەرامبەر زیاد بوونی کێشەکان لە ناوچە نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. 
ئەرتەشی سوریە هێرشەکانی خۆی لە ئەدلەب و هەروەها پاریزگاکانی دەوروپشت بە تایبەت لە حەمما، حەلەب و لازقیە زیاد کردووە. بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز ئەرتەشی ئەسەد سوورە لەسەر کۆنترۆكردنەوەی ئەو ناوچانە.

دەوڵەتی تورکیە لە شەڕی ئەدلەب سورە لەسەر پشتیوانیکردنی هێزە تیرۆریستیەکان بەڵام لە دوای پێشڕەویە سەربازیەکانی سوریە و هەروەها بۆردومانی ئاسمانی چەندین ناوچە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەولاوە لە ژێردەستی تیرۆریستە ئیسلامیەکانی تورکیەدابوون بە تایبەت گووندەوار و شارە بچوکەکانی حەلەبی گرتووەتەوە.

 

لە سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر ئەدلەب تا ئیستا ٨٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕایگەیاندووە لە سەرەتای هێرشەکانی سوریە و ڕووسیە بۆ سەر ئەدلەب ٨٠٠ هەزار کەس لەو پارێزگایە ئاوارە بوون و ترسی تورکیە لە ڕۆیشتنی ئەو پەنابەرانەیە بۆ ئەو وڵاتە.

دۆنالد ترامپ لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەردۆغان نیگەرانی خۆی لە زیاد بوونی کێشەکان لە سوریە دەربڕیوە و هاوکات داوشی کردووە دەبێ ڕووسیە پشتیوانیەکانی لە بەشار ئەسەد کۆتایی پێبێنیت.

سەرکۆماری ئەمریکا لەو پێوەندیە تەلەفۆنیەدا سوپاسی ئەردۆغان و تورکیەی کردووە کە پێشیان بە ڕوودانی کارەساتێکی ئینسانی لە سوریە گرتووە. هاتووچوونی وەفدەکان لە نێوان تورکیە و ڕووسیە بۆ وتووێژ لەسەر دۆخی ئەدلەب بەردەوامە و لەو نێوەدا ئەوەی نەوەستاوە هێرشەکانی سوریەیە بۆ سەر ئەدلەب بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ڕووسیە.