سەرچاوەکانی پۆلیسی فدراڵی عێراق بە هەواڵدەری فەرانسەیان گووتوە بەرهەمهێنانی نەوت لە ناسریە بە تەواوی وەستاوە و ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ناڕازیان، فەرمانبەرانی ئەو ناوەندەیان ناچار کرد بەوەی وێستگەی کارەبای ئەو ناوەندە کۆنترۆڵ بکەن و ڕایگرن.
هەواڵدەری فەڕانسە لە درێژەدا گووتویەتی: ئەو کارە دوای ئەوە دێت کە ناڕازیانی عێراقی ڕێگەکانی سەر بە مەیدانی نەوتی ناسریەیان بەست و داوای کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوەندە نەوتییەیان کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەرانسە ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی ناسریەیان پشت ڕاست کردووەتەوە ئەگەرچی کارناسانی کاروباری نەوت لەو بڕوایەدان ئەگەر ئەو ڕاگرتنە درێژ نەبێت کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراق نابێت.
بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندووە بە هۆی ناڕەزایەتیەکان لە باشووری ئەو وڵاتە باڵەخانە کارگێڕییەکانى سەر بە کۆمپانیای نەتەوەیی عێراق لە ٥٠ ڕۆژ پێشەوە داخراوە.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان سەرچاوە ئەمنی و نەوتییەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە چالاکی مەیدانی نەوتی ناسریە هەتا ماوەیەکی نادیار ڕادەگیرێت.
ڕۆیتەرز لە درێژەدا نووسیویەتی: ناڕازیان بە هێرش بردنە سەر مەیدانی نەوتی و داخستنی درووشمیان گووتوەتەوە و گووتویانە " وڵاتێک بوونی نییە و نەوتێک بوونی نییە.