Ana içeriğe atla

کارگەکانی کاشیی ئێران یەک دوای یەک دادەخرێن

کارگەکانی کاشیی ئێران یەک دوای یەک دادەخرێن
بەڵێنە درۆیینەکانى کۆمارى ئیسلامى هۆکارى بەدبەختى خەڵکى ئێرانە
posted onOctober 29, 2018
noyorum

 

هەواڵدەڕی ئیلنا بڵاوی کردووەتەوە کە ٥ کارگە لە بەرەبەری مایەپووچیدان و ١٧ کۆمپانیا تا ئێستا بە تەواوی مایەپووچ بوون و داخراون.

 

بەرهەمهێنەرێکی کاشی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو هەواڵدەرییە حکومەتییەدا گوتویەتی "دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئاماری ڕاستەقینەی مایەپووچبوونی کۆمپانیاکان بە هۆکاری بزواندنی بیروڕای گشتی و درووستبوونی ناڕەزایەتی دەشارنەوە". ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵەوە کارگەکانی کاشی و سیرامیک نەیانتوانیوە تەنانەت یەک مەتر کاشی هەناردەی وڵاتان بکەن و ئەوەش بووەتە هۆی بێکاربوونی کارگەکان و درووستبوونی بازاڕی ڕەش.

خاوەن کۆمپانیا و کارگەکانی کاشی باس لەوە دەکەن ڕێکخڕاوی کاروباری وەرگرتنى باج لە کاتی هەڵسەنگاندنی داهاتی کۆمپانیاکاندا گوێ نادەنە ئەو ماوە زۆرەی کە کۆمپانیاکان بۆ وەرگرتنەوەی پارەی بەرهەمە فرۆشراوەکانیان و ئەو ڕێکخڕاوە بە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی لە کاتی وەرگرتنی پارەکان هەبێت بە ئارەزوومەندانە دڵی خۆی باج دەخاتە سەر داهاتەکان.

بە هۆی نەفرۆشرانی بەرهەمەکانی کاشی و مانەوەیان لە نێو کارگەکاندا بەشی زۆری کارگەکان خەریکی کەمکردنەوەی کرێکارەکانیان، لە لایەکی دیکە ئەو کۆمپانیانە پارەیەکی زۆر بە بانکەکان قەرزدارن و ئەوەش بووەتە هۆکار کە نەتوانن مووچەی مانگانەی کرێکارەکانیان بدەن و ڕێژەیەکی زۆر کرێکار بێکار ببن.

محەمەد ڕۆشەنفکر سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی کاشی و سیرامیک بە هەواڵنێری ئیلنای گوتووە "دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی درووشمی پاڵپشتی لە بەرهەمهێنەرانی نێوخۆیی بەرز دەکەنەوە، کە ڕێک پێچەوانەی ڕەفتارەکانیانە"، لە کاتێکدا جێگری سەرۆککۆمار بەڵینی دابوو نرخی دۆلار کەمتر لە ٧هەزار تمەن بێت، کەچى خەڵک لە بازاڕەکان دەگەڕێن بۆ ئەوەی دۆلاری ١٦تا ٢٠٠٠٠ تمەنی بکڕین.

ڕۆشەنفکر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات "دەوڵەت پەیامی پشتیوانی لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانمان دەدات بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ ئێمە پێوەندی بانکیمان لەگەڵ کوێ هەیە تا بتوانین پارەى بەرهەمە فرۆشراوەکانی خۆمان وەربگرینەوە. لە لایەکی دیکە ئەگەر وڵاتێک بیهەوێ کەرەسەی خاومان پێ بفرۆشێ بە هۆی گەمارۆکان ئێمە ناتوانین هاوردەی بکەین".