تۆمارکردنى ئەم گوندانە، هۆکارێکە بۆ بووژانەوەى کەرتى گەشتیارى و هێنانى گەشتیار بۆ ئەو گوندانە
گونده‌کانی گلێن، حه‌ڵوان، هه‌شه مێز، دۆڵاو، ته‌خته، وه‌سێ خوار، وه‌سێ ژوور، شیان، ژان و بزلانه، ئەو گوندانەن کە لە لایەن ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێرانەوە خراونەتە خانه‌ی تۆماری نه‌ته‌وه‌یییەوە.
ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران دوای لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ۱۰ گوندی کوردستان، بڕیاری دا ئه‌و دهگونده بچنه ناو خانه‌ی تۆماری نه‌ته‌وه‌یی و به‌م شێوه‌ی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ که‌رتی گه‌شتیاری لە وڵاتى ئێران تایبەت بەم ۱۰ گونده ته‌رخان دەکرێت.
ئەم گوندانە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى میراتى فەرهەنگى و پیشەى دەستی و گەشتیاری ئێرانەوە کاریان لەسەر کراوە بریتین لە گونده‌کانی گلێن، حه‌ڵوان، هه‌شه مێز، دۆڵاو، ته‌خته، وه‌سێ خوار، وه‌سێ ژوور، شیان، ژان و بزلانه.
تۆمارکردنى ئەم گوندانە، هۆکارێکە بۆ بووژانەوەى کەرتى گەشتیارى و هێنانى گەشتیار بۆ ئەو گوندانە، تا لەو ڕێگەیەوە گوندییەکانیش بتوانن کارى جدى بکەن لەسەر بژێوى ژیان و پاراستنى ئاسەوارەکانى گوندەکانیان.