Ana içeriğe atla

خوێنى ڕژاوى سوریە هۆکارەکەى ئێرانە

خوێنى ڕژاوى سوریە هۆکارەکەى ئێرانە
AvaToday caption
posted onOctober 1, 2019
noyorum

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هەموو ئەو خوێنەیە لە سوریە ڕژاوە

کلین کرافت نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی تایبەت بە سوریە و پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە وێرای پێشوازی لەو هەوڵە ڕایگەیاند: یاسای بنەڕەتی دەبێ ڕەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی سوریە بێت چ ئەوانەی لە ناوخۆی سوریە دەژین چ ئەوانەی لە دەرەوە سوریە دەژین.

لە درێژەدا گووتی: ئەگەر لایەنێک هەبێ کە بە کردەوە بە نیازپاکی لە سوریە کار نەکات، ئەو لایەنە ئێرانە. ئەوە گاڵتەجارە بەرپرسی ڕشتنی زۆرینەى خوێنی سوریە و هەروەها زۆربەی ئاژاوە و تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرابەر ئەنجومەنی ئاسایش دانیشێ و سەبارەت بە ڕێگەکانی ئاشتی لە سوریە قسە بکات.

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئەگەر ئێران بەڕاستی بەتەمای ئەوە بوو هاوکاری پرۆسەی سیاسی سوریە بکات، ملیشیا و هێزەکانی لەو وڵاتە دەبردە دەر.