Ana içeriğe atla

لە ترسی خنکان ٢٠%ى قوتابیانی ناوچەی باوی خوزستان وازیان لە خوێندن هێناوە

لە ترسی خنکان ٢٠%ى قوتابیانی ناوچەی باوی خوزستان وازیان لە خوێندن هێناوە
AvaToday caption
posted onSeptember 29, 2019
noyorum

بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەهید مەهدی لە ئاوایی شری مری شاری باوی، سەبارەت بە وازهێنان لە خوێندنی قوتابیان گووتویەتی ٢٠٠ قوتابی لەو ئاواییە لەگەڵ کێشەی هاتووچۆ ڕووبەڕوون و ئەو ساڵ ڕێژەی ئەو کەسانەی وازیان لە خوێندن هێناوە ٢٠% زیادی کردووە.

 

ئەمین ئیلاهی لە درێژەدا گووتویەتی لە ٣٧ ئاوایی شاری باوی ١٠%ى دانیشتوانەکەیان مامۆستایان پێکدی دێنن کە بە پاپۆر هاتوچۆ دەکەن و ئێستا بەهۆی نەکرانەوەی چەند پۆلێک چەند کەسێک لەوانیش کۆچیان کردووە. هەر لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ٣٠ ئاوایی ئەو ناوچەیە کە دانیشتووانێکى ١٢٠٠٠ کەسی لەخۆ دەگرێت، ناتوانن هاتوچۆ بکەن و بە هۆی نەبوونی پرد ڕێگەی مەترسیداری پەڕینەوە بە بەلەم هەڵدەبژێرن.

ئەمین ئیلاهی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە سەرەڕای سەردانی چەندین جارەیان بۆ لای بەرپرسانی پارێزگە و شارستان بۆ درووستکردنی پرد بۆ ئاوایینشینانی بەشی ڕۆژهەڵاتی باوی تا ئیستا بەرپرسانی ئەو ناوچەیە هیچ کارێکیان بۆ نەکردوون.