لە وڵاتى ئێران و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ٦ ئاشەوارى فەرهەنگى ـ مێژوویی لە لایەن وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئێران ڕاگەیەندران. ئەم ڕاگەیاندنە لە نامەیەکدا بو بۆ پارێزگاری سنە.
بە پێى هەواڵى هەواڵدەرى مێهرى ئێران، لە نامەی عەلی ئەسغەر مونسان، وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی بۆ بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان هاتووە:
بە پێی یاسای پاراستنی ئاسەواری نەتەوەیی، پەسەند کراوی خەزەڵوەری ١٣٠٩ ی مەجلیسی شوورای نەتەوەیی و بڕیارنامەی بەڕێوەبەرایەتیی و ڕێکخستنی، چاوەدێری و پاڵپشتی لە خاوەن مڵک و خاوەن داراییە فەرهەنگییە مێژووییە گواستراوەکانی مۆڵەتدار پەسەند کراوی ٢٠٠٥ ی لێژنەی وەزیران، تۆماری ٦ ئاسەواری گواستراوی فەرهەنگی مێژوویی بە شرۆڤەی خوارەوە ڕادەگەیێندرێت:
یەکەم: ٢ پەرداخى گڵیین لێوە کۆنگرەیی بچووک بە ژمارەکانی ١٢٨٠ و ١٢٨١
دووەم: قاپى مەفرەغی شێوە بادامی بە ژمارەى ١٢٨١
سێیەم: قاپى مەفرەغی بە نەخشی گوڵی ڕۆزت بە ژامارەی ١٢٨٣
چوارەم: قەدحی گڵێنە و گۆڕستانی مەلامچەی سەقز بە ژامارەی ١٢٨٤
پێنجەم: قەدحی سوفاڵی، گۆڕستانی مەلامچەی سەقز بە ژامارەی ١٢٨٥
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤٤ دۆسیە گەیشتووەتە ئەو ئەنجوومەنە کە تا ئێستا چوار دانەی تۆمار کراوە و پاشماوەی دۆسیەکانیش کاریان لەسەر دەکرێت.