Ana içeriğe atla

ترامپ: گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی چڕتر دەکەینەوە

ترامپ: گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی چڕتر دەکەینەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 18, 2019
noyorum

دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند گەمارۆکانی دژی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکەین.

سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کاتێکدا ڕایگەیاند گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی چر دەکاتەوە کە پێشتر واشنتۆن تارانی بە تێوەگلان لە هێرشەکانی ڕۆژی شەممەی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان، تۆمەتبار کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین هەڵوێستیدا حوسییەکانی یەمەنی بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ناساند و ئەو هەنگاوەی حوسییەکانی بە باش و بە وەڵامدانەوە بە هێرشەکانی هاوپەیمانی عەرەبی ناودێر کرد.

دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی خۆی بە ناساندنی تاران بە بکەری ئەو هێرشانە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: فەرمانم بە وەزارەتی خەزێنداری کردووە گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی چڕ بکاتەوە.