![ئیتالییەکان ئاوڕ لە ئاسەوارەکانى قەسرى شیرین دەدەنەوە](/sites/default/files/2019-09/photo_2019-09-14_13-51-17.jpg)
سەرپەرشتی کارگێڕیی میراتی فەرهەنگی و پیشەسازی دەستی و گەشتوگوزاری قەسری شیرین باسى لەوە کرد لە حەفتەى یەکەمی مانگی ڕەزبەر، گرووپێکی توێژەری وڵاتى ئیتالیا سەردانی ئاسەوارە مێژووییەکانی قەسری شیرین دەکەن.
ئاسەوارە مێژووییەکانی قەسری شیرین و هەموو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سیستماتیک لە لایەن کۆماری ئیسلامی و باندەکانی دزییەوە کە ئەوانش زۆرینەیان سەر بە ئیتلاعات و سوپاى پاسداران، وێران و خاپوور دەکرێن. هێزە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى خۆیان گرنگى بەم ئاسەوارانە نادەن لە سەرتاسەرى ئێران بە گشتى و ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى و لە لایەکى تریشەوە بەردەوام بە هۆى پیاوەکانیان و کەسانى دیکەوە خەریکی دزی و فرۆشتنى ئەو ئاسەوارانەن.
ئەوە لە کاتێکدایە ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنیا توانایی ئەوەیان هەیە هەلی کار بۆ سەدان و هەزاران کوردی ڕۆژهەڵاتی بخوڵقێنێ کەچی دەسەڵات هیچ گرینگییەکی پێ نادات.