Ana içeriğe atla

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر سوپای قودس، حەماس، حیزبوڵا و ئەلقاعیدە

ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر سوپای قودس، حەماس، حیزبوڵا و ئەلقاعیدە
AvaToday caption
posted onSeptember 11, 2019
noyorum

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمەڵێک گەمارۆی نویێ لەسەر ڕێبەرانی گرووپە تیرۆریستییەکان، دامەزراوە و ئەو کەسانەی کە کارەکانیان ئاسان دەکەنەوە، داناوە.

بە گوێرەی هەواڵێک کە لەسەر ماڵپەری ئەو وەزارەتى خەزێنەدارى بڵاو بووەتەوە، ئەو گەمارۆیانەى کە ڕۆژی سێشەممە ١٩ خەرمانان لە لایەن ئەو وەزارەتەوە دانراون، ١٥ ڕێبەر، دامەزراوە و کەسانی پەیوەندیدارن بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە درێژەدا بڵاوى کردووەتەوە کە "گرووپەکانی حەماس، حیزبوڵا، سوپاى قودسی پاسداران، ئەلقاعیدە و گرووپی تیرۆریستى  داعش، ئەو لایەنانەن کە گەمارۆ نوێیەکان دەیانگرێتەوە. ئەو گەمارۆیانە ڕۆژێک پێش ساڵوەگەڕی هێرشەکانی یازدەی سپتەمبەر ڕاگێنران.

مایک پۆمپئۆش لەم ڕۆژەدا و لە تویتەرەکەى نووسى "ئەو ڕۆژە بەردەوام ئازارم دەدات. پاش نزیکەى ٢٠ ساڵ، هەروا بیر لەو ڕۆژە دەکەمەوە. من بەڵێنم داوە کە کێشەى خەبات دژى تیرۆریزم چارەسەر بکەم".

دۆناڵد ترامپیش لەم بارەوە نووسى "ئێمە دەبێت وردبین لەوەى کە بزانین پارەى ئەمریکییەکان بە شێوەیەکى شیاو بۆ دژایەتى مەترسى تیرۆریزم بەکار ببەین".