Ana içeriğe atla

ئاڤاتودەی شکستی بە سیناریۆیەکی دیکەی سوپای پاسداران هێنا

ئاڤاتودەی شکستی بە سیناریۆیەکی دیکەی سوپای پاسداران هێنا
.
وردەکارى زیاتر لەسەر سیناریۆى هێرشە چەکدارییەکەى ئەهواز کە ئاڤاتودەى ئاشکراى کرد
posted onSeptember 24, 2018
noyorum

 

ئاڤاتودەی یەکەمین تۆڕی میدیایی بوو کە مانگێک پێش ڕووداوەکەی ئەهواز سەبارەت بە سیناریۆی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و گرووپە بەنێو تەجزییەتەڵەبەکان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە هۆشدارى بڵاو کردەوە و لەسەر ئامانجەکانی ئەو پیلانانە هوشداری دا.

 

لە دوای هێرشەکەی ٣١ى خەرمانان بۆسەر ڕژەی سوپای پاسداران لە ئەهواز جارێکی دیکە ئاڤاتودەی یەکەمین تۆڕى میدیایی بوو کە دوای پێداگری چەند میدیای دەرەکی لەسەر ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە لایەن گرووپی ئەلئەهوازەوە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە هیچ پەیوەندییەکی بەو ڕەوتەوە نییە و دواتر باسی ئامانجەکانی سوپای پاسدارانی کرد لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە.

 

ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە:

پەیوەندی داعش بەو هێرشەوە چییە و ئیتلاعاتی سوپا چۆن نەخشەڕێگەى ئەو هێرشەی کێشا؟

 

بە پێی زانیارییەکى تایبەت کە ئاڤاتودەی دەستی پێڕاگەیشتووە، جەواد ساری ٣٠ ساڵە و دانیشتووی ناوچەی عەلەوی گوڵدەشتی ئەهواز و یەکێک لە ئەندامانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران کە بۆ سیخوڕی نێردراوەتە نێو گرووپى تیرۆریستى داعش لە عێراق و سوریە و پەیوەندی هەبووە لەگەڵ ئەو تۆڕە تیرۆریستییە.

جەواد ساری پەیوەندی هەبووە لەگەڵ کەسێک بە نێوی خوازراوی حاجی ناسر لە نیو ئیتلاعاتی سوپادا و کاری لەسەر ئەوە کردووە کە تیمێکی داعش بێنێتە نێو ئێران و بیانخاتە نێو کەمینی سوپای پاسداران. لەسەر ئەو بنەمایە و بۆ ڕازیکردنی داعش بۆ ناردنی تیمی تیرۆریستی، جەواد پێیان دەڵێ ڕۆژی ٣١ی خەرمانان حەسەن ڕوحانی لە بەرنامەی ڕژەدا بەشداری دەکات. دوابەدوای ئەوە ئەبو مێهدی موهاجیر ئەمیری داعش لە سوریە ڕازی بوو کە تیمێک بۆ جێبەجێکردنی کارێکی تیرۆریستی بنێرێتە ئەهواز.

ئەو تیمە بە ڕێنمایی جەوادی ساری و بە ئیزنی ئیتلاعاتی سوپا، لە سنووری فەرمى خانەقین بە ئۆتۆمبێلى خۆیان و زۆر بە ئازادی دەگەنە ئەهواز و لەوێوە چوونە شوێنی ڕژەکە. تیمەکەی داعش کە لە ژێر فەرمانی نێردراوەکەی ئیتلاعاتی سوپادا بووە، چەکبەدەست و بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەرەوە ئەو شوێنە ڕۆیشتوون کە وا بەڵێن بووە کەمینی ئیتلاعاتی سوپای لێبێت، بەڵام هیچ کەس دەستبەسەر نەکرا و دوای ماوەیەک جەواد ساری بۆ ڕیگەگرتن لە کوشتار و بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی تیمی حاجی ناسر تەقە لە دیوارێکی نێزیکی ڕژەکە دەکات و لەو کاتەدا ئەو سێ تیرۆریستەی لەگەڵی بوون بە ڕەگبار دەستیان کردووە بە تەقەکردن لە ڕژەی سوپای پاسداران.

جەواد ساری یەک فیشەکیشی نەتەقاندووە و چاوەڕوانی ئەوە بووە حاجی ناسر بێت بەڵام دوای تەواوبوونی هێرشەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت. دوابەدوای دەستبەسەرکرانی ئەو کەسەی کە گوومانی لێ دەکرێت حاجی ناسر بێت یان مەئمورەکەی، جەوادیان لەوێ قۆڵبەست کردووە و پاشان کوشتویانە بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەو چالاکییە بەجێ نەمێنێ. دوای ئەوە لە ئیتلاعاتی سوپاوە دەستوری ئەوە دراوە ڕابگەیێندرێت کە هەموو هێرشبەران کوژراون لە کاتێکدا پێشوتر هەموو بەرپرسە ئەمنییەکان بە میدیاکانیان گوتبوو "یەکێک لە هێرشبەران قۆڵبەست کراوە".

ترسنۆکى بەشێک لە بەرپرسان و ڕۆحیان لە کاتى هێرشە چەکدارییەکە

ترسنۆکى بەشێک لە بەرپرسان و ڕۆحیان لە کاتى هێرشە چەکدارییەکە

 

بە پێی سەرچاوەیەکی ئاڤاتودەی لە نێو سوپای خوزستانەوە لە سێ حەوتووی ڕابڕدوودا هیچ جۆرە دەستورێکی وشیاری سەبارەت بە ئەگەرى هێرش و ڕوودانی ڕووداوی تیرۆریستی یان هاتنی کەسانی خەراپکار بە هیچ بەشێکی ئەمنیەتی نەدراوە، چونکە ئەگەر وەها دەستورێک بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی مەترسی درابایە دەزگای ئیتیلاعات، پێشنیاری دەکرد کە ڕژە لە پادگانی ئەو شارە بەڕیوە بچێت و لەو بارودۆخەدا جێبەجێکردنی هێرشەکە لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەبووەوە.

 لەوە بترازێ مودیریەتی هێڵی سنووری، شوێنی بەڕیوەچوونی ڕژە بە پێچەوانەی ساڵەکانی ڕابردوو کە بە شێوەی هاوبەش بەڕیوەدەچوو، سوپا بە تەنیا وەئەستۆی خۆی گرت.

 

ئێستا لەقاودانی گەڵاڵەی سوپا بووەتە هۆی درووستبوونی دووبەرەکی گەورە لە ئاستی وەزارەتی ئیتلاعات. بۆ یەکەمین جار باسی زەروورەتی دروستبوونی گۆڕانکاری لە ئیتیلاعاتی سوپادا هاتووەتە ئارا بە تایبەت بۆ لادان و لەنێوبردنی ئەو مێشکە بیرمەندانەی کە گەڵاڵەی ڕووداوی شێلانى ئوتوبوس بەسەر هێزەکانی سوپایان لە شەقامی گوڵستان داڕشت، ٣١ی خەرمانانی مەهاباد، دانانەوەی بۆمب لە بارەگای ئیمامی هەشتەمی شێعەکان، چالاکی داعش لە نێو مەجلیس بە هاوکاری مۆرەی نێردراوی خۆیان بۆ نێو ئەو ڕێکخراوە سریاس سادقی بەشێکی دیکەن لەو گەڵاڵە ناسەرکەوتو و شکەست خواردویانە.