Ana içeriğe atla

ئەمڕۆ دەستبەسەرکراوانى حەوت تەپە دادگایی کران!

ئەمڕۆ دەستبەسەرکراوانى حەوت تەپە دادگایی کران!
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2019
noyorum

ئەمرۆ دادگایی ئەم گیراوانەى حەوت تەپە بەڕێوە چوو: سپیدە قلیان، ئیسماعیل بەخشى، ئەمیر ئەمیرقولى، ئەمیرحوسەین محەمەدى فەر، ساناز ئەڵایارى، عەلى نەجاتى، عەسەل محەمەدى. دادگاییەکە لە دادگاى ئینقیلابی تاران و کاتژمێر ١٠ى ئەمرۆ بەیانى بەڕێوە چوو!

دادگاییکردنەکە لە ئەستۆى محەمەد مەقیسە بوو!  تۆمەتبارەکان (لە ڕوانگەى کۆمارى ئیسلامی) سەعات ٩:٤٥ خوولەک بە وانێکى ئیتلاعات هێنراونەتە دادگا. هێزە ئینتزامییەکان لە ترسى کۆبوونەوەى خەڵک بە هەردوو شەقامى معلم و شوێنى دادگاییەکە بڵاو بوونەوە.

ڕێگە درابوو بنەماڵەى گیراوەکان بچنە نێو دادگا. ڕەهام یەگانە و هیراد پیربداقى، دوو چالاکى مافى کرێکارانیشیان ئەمڕۆ دەستبەسەر کردووە.

ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیی، ڕۆژى هەینى سەرەڕاى مەحکومکردن و ئیدانەکردنى ئەم دادگاییە، خوازیارى ئازادى خێرا و بێ مەرجى ئیسماعیل بەخشى و سپیدە قلیان و گیراوەکانى دیکە بوون. ئەم ڕێکخراوەیە لەمەڕ سەلامەتى سپیدە قلیان کە نزیکەى ١١ ڕۆژ بەر لە ئێستا دەستى بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، نیگەرانى خۆى نیشان داوە.