Ana içeriğe atla

چەند وڵاتی عەڕەبی ڕەزامەندییان دا بە جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس

چەند وڵاتی عەڕەبی ڕەزامەندییان دابە جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس
AvaToday caption
posted onMay 18, 2019
noyorum

 

ڕۆژنامەی شەرق الاوسەتی عەڕەبی ڕۆژی شەممە ٢٨ بانەمەڕ ڕاپۆڕتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هاتووە عەرەبستان و هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی بۆ پێشگرتن لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان ڕەزامەندیان دەربڕیوە بە ویستی کۆشکی سپی بۆ گۆڕینی شێوەی جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس.

 

ئەمریکای بە تەمایە هێزێکی زۆرتر بنێری بۆ کەنداوی فارس و هەروەها وڵاتانی ئەو ناوچە. بە پێی ڕاپۆڕتی ئەو ڕۆژنامە دیپلۆماتکارێکی عەرەب کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە نێوی وڵاتەکان بکات دەنووسێ ڕێککەوتنی دوو لایەنەی نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتانە بنەمای جێگیر بوونی هێزکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بووە.

زیاد بوونی کێشەکانی نێوان واشنگتۆن و تاران لە ڕۆژانی ڕابردوو بۆتە بە هۆی ئەوەی نیگەرانیەکان لەمەڕ ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتی و بنکە نیزامییەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارس زۆر بێت. بە پێی ڕاپۆڕتی شەرق الاوسەت کۆشکی سپی بە تەمای وەشاندنی گورزی سەربازی دژی ئێران نییە و زیاتر هەنگاوێکی هاوبەشە بۆ پێشگرتن لە هێرشی ئێران بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچە.