Ana içeriğe atla

هەڵوەشانەوەى هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ پڕۆسەیێکی یاسایی یا دیکتاتۆری

هەڵوەشانەوەى هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ پڕۆسەیێکی یاسایی یا دیکتاتۆری
AvaToday caption
posted onMay 7, 2019
noyorum

 

ئەکرەم ئیمام ئوغلوو، شارەوانی نوێی گەورەشاری ئەستەنبۆڵ، بڕیاری کومیسیونی هەڵبژاردنەکانی تورکیای سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردنەکانی بە خیانەت ناوبرد. ئەکرەم ئوغلوو گوتی "ئەردوغان دەیهەوێ بەم کارەی دەست بە سەر سەرکەوتنەکانی ئێمەدا بگرێت".

ئەکەپێ

ئیمام ئوغلوو لە هەڵبژاردنەکانی ۳۱ی خاکەلێوە بەنوێنەرایەتی لە پارتی کۆماریخواز JHP لە بەرانبەر بیناڵی یێڵدریم نوێنەری AKP  بە ۱۳ هەزار دەنگی زۆرتر، سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو کە لە دەستدانی شارێکی ۱٦ ملیۆن کەسی بۆ ئەردۆغان و پارتەکەی شکستێکی قورس بوو، چونکە زیاتر لە بیست ساڵە شارەداری ئەم شارە لە دەستی ئیسلامییەکاندایە بۆیە هەوڵی خۆی بۆ بەتاڵکردنەوەی دەرنجامەکەی خستە گەڕ.

کۆمیسیونی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی دووشەممە بە شێوەی فەرمی سکاڵای AKP ی لەسەر ساختەکاری لەنێو هەڵبژاردنەکانی بە ڕەوا ناساند و داوای دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنەکانی کرد. بڵاوبوونەوەی هەواڵی دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنەکانی ئەم شارە ڕخنەی زۆری لێکەوتووەتەوە. یەکێک لەو کەسانەی کە ڕەخنەی لە بڕیاری کومیسیۆنی هەڵبژاردنەکان گرتبوو،  ئەکرەم ئیمام ئوغلوو شارەداری نوێی ئیستانبوڵ بوو کە ڕۆژی ۳۱ی خاکەلێوە لە کێبەرکێ لەگەڵ نوێنەری پارتی داد و گەشەپێدان سەرکەوتنی بە دەست هێنابوو.

ئیمام ئوغلوو گوتی "ئەم بڕیارە تەنیا خەیانەت نییە بەڵکوو ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان بەم کارەیان دەیانهەوێ دەست بەسەر سەرکەوتنەکانی ئێمەدا بگرن".

ئەردۆغان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌باره‌ی دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ رایگه‌یاند "به‌ جددی له‌و باوه‌ڕە‌داین له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵدا گه‌نده‌ڵییه‌كی رێكخراو، كاری نایاسایی و سه‌رپێچی كراوه‌. ئاك پارتی هه‌رگیز كێشه‌یه‌كی وه‌ك په‌سه‌ندنه‌كردنی ئه‌نجامی سندوقی ده‌نگدان و چاوبڕینه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نییه‌ و نابێت كه‌ مافی نییه‌. ناكرێت چاوپۆشی لە ساختەكارییەكی ئاشكرا و زەوتكردنی ئیرادە بكەین كە لەوەش خراپترە. هۆكاری ئەو قۆناغەی لە شەوی هەڵبژاردنەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە ئەوەیە. ئەگەر ئێمە لێپێچینەوە لەگەڵ دزەكانی ئیرادەی گەلدا نەكەین، گەلەكەمان لێپێچینەوە لەگەڵ ئێمەدا دەكات".هەڵوەشاندنەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجوومەنی ئەورووپاشەوە درایە بەر ڕەخنە.

"توربیان یاگلان "بەرپرسی گشتی ئەنجوومەنی ئەورووپا گوتی "هەلومەرجی چاودێریی دادپەروەرانە و ئازاد بۆ هەڵبژادن، دەبێ  لەپێش بەڕێوەبردن، لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت نەک لەپاش دەرەنجامەکەی. هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەرەتا لەلایەن کۆمیسیونی هەڵبژاردنەکان پەسەند کرابوو"، یاگڵان گوتیشی "هەڵوەشاندنەوەى دەرنجامەکە، متمانەی خەڵک لەنێو دەبا".

فدریکا

فێدریکا مووگرینی بەرپرسی هەماهەنگى سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش، بڕیاری کۆمیسیون هەڵبژاردنەکانی وەک بڕیارێکی سیاسی هەڵسەنگاند و داوای لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی یاسایی ئەم بڕیارەی لەلایەن دامەزراوە سەربەخۆ و مەدەنییەکانەوە کرد.

پاش بڕیاری کۆمیسیۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنەکان، لایەنگرانی ئیمام ئوغلوو بۆ ئیدانەکردنی ئەم کارە ڕژانە سەر شەقامەکان. ئیمام ئوغلوو لە نێو لایەنگرانی خۆی گوتی "ڕەنگە ئێوە تۆڕە بن، بەڵام نابێ بێ هیوا مەبن، ئێمە پیشانی دەدەین کە جارێکیتریش لە هەڵبژاردنەکان سەر دەکەوین". شایانی باسە پارتی داد و گەشەپێدان ۳ ساڵ لەمەوپێشیش لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان، کاتێ شکستی هێنا بە زۆرەملێ دەرنجامەکەی هەڵوەشاندەوە و دیسان هەڵبژاردنیان بە کەیفی خۆیان بەڕێوە بردەوە.