Ana içeriğe atla

عەبادی: دەوڵەتی ئێستای عێراق لە دەوڵەتی من زیاتر پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکایە

عەبادی: دەوڵەتی ئێستای عێراق لە دەوڵەتی من زیاتر پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکایە
AvaToday caption
posted onMay 6, 2019
noyorum

 

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی عێراق پێبەندی بازرگانی بە بێ دۆلارە لەگەڵ ئێران گووتی: دەوڵەتی ئێستای عێراق زیاتر لە دەوڵەتی من پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکایە لە دژی ئێران.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئیسنا، حەیدەرئەلعەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سپۆتنیکی عەڕەبی لە وڵام بەو پرسیارە کە هێندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن ئێران بۆتە هۆکاری دوور بوونەوەی ئێوە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و تا چ ئاستێک ئەوە ڕاستە و هۆکاری ناڕەزایەتی ئێران بە سەرۆک وەزیری ئێوە لە خوولی دووهەمدا چییە گووتی: سیاسەتی عەبادی زۆر کەس و لایەنی نارەحەت کرد و بوو بە هۆی هەڕەشە کردن لە هێندێک کەس. ئێمە هیچ هەوڵێکمان لە دەرەوەی چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی عێراق ئەنجام نەداوە بەڵام هێندێک خوازیاری دەسکەوتی زیاتری عێراق بۆ زیاتر کردنی هێز و سەرەوری سیاسی خۆی نین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە لە کاتی سەرۆک وەزیر بوونی ئێوە لە نێوان عێراق و ئێران کێشە هاتە پێش و ئاخۆ ئەو قەیرانە هەروا بەردەوامە یان ئێران بۆ گوشار خستنە سەر ئێوە درووستی کرد گووتی: ئێرانییەکان ئەو کات گووتیان بۆخۆیان پێویستیان بە کارەبا هەیە و بۆیە لەو هاوێنە گەرمەدا کارەبای عێراقیان پچڕاند بەڵام ئێستا جارێکی دیکە کارەباکەیان داوەتەوە بە عێراق.

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسری عێراق لە پێوەندی لەگەڵ هەڵوێستی عێراق بەرامبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا گووتی: عێراق پێبەندی ئەنجام دانی بازرگانی بە بێ بەکارهێنانی دۆلارە لەگەڵ ئێران و دەوڵەتی ئیستا لەمن زیاتر پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکایە بەڵام ئەو کەسانەی سەردەمی من ڕەخنەیان لە هەڵوێستەکانم بەرامبەر گەمارۆکانی ئێران دەگرت ئێستا بێدەنگن و هیچیان لێ نابیسین.