AvaToday caption
غەراوی سەرپەرشتی پارێزگاری گوڵستان: هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان نیشانی دەدەن لافاوی ئەم دواییە ٤٨٠٠ ملیار تمەنی خەسار بە بەشەکانی بەرهەمهێنان، پیشەسازی و ژێرخانەکانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
ڕێژەی ٢٧٠ هەزار دۆنم لە زەویە کشتوکاڵییەکانی پارێزگا وەبەر لافاو کەوتوون کە لەو ڕێژەیە ١٠٠ هەزار دۆنمی بە گشتی بەرهەمەکانی خۆیان لە دەست داوە و بە هۆی مانەوەی لافاوەکان گریمانەى زیاتربوونی خەسارەکان زۆرە.
ڕەزا ئەردەکانیان وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی شەوی سێشەممە لە چاوپێکەوین دەگەڵ هەواڵی کاناڵی ٣ کۆماری ئیسلامی بە لەبەرچاونەگرتنی خەسارە گیانی و ماڵییەکانی خەڵک گووتی ئەو لافاوە ٢٥٠٠ ملیار دۆلار قازانجی بۆ ئێران هەبووە.