دوای سەرهەڵدانی داعش لە ماوەی نزیکەی پێنج ساڵی ڕابردوودا و دەستگرتنی بەسەر نزیکەی ٨٨ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە عێراق و سوریا، کە دواتر بینیمان دەیان هەزار کەس بوونە قوربانی و گەورەترین زیان بەو ناوچەیە کەوت، دوو سێ هەوڵی سادەی لێدەرکەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، تاقە یەك دیراسە و توێژینەوەمان نەبینی نووسەران و توێژەر و ئەکادیمیستی کورد لەو بوارەدا کردبێتیان!
هیچ هەوڵێکی کوردیمان نەبینی، توێژینەوەیەك و بەدواداچوونێکی جدیمان نەبینی بۆ سەردەمی داعش بکرێت، لە کاتێکدا ئێمە کەسانێکی زۆرمان هەن خۆیان لەو خەڵکە کردووە بە خاتەمی نووسەران و چەندین ساڵە نە خۆیان هیچی وایان نووسیوە لەئاستی خوێنەران دابێت، نە ڕێگاشیان داوە، کەسانێکی تر بێنە پێشەوە..!
کتێبی سەردەمی داعش ئەگەرچی هەوڵێکی بچووكە، بەڵام هەر خوێنەرێکی کورد بیهەوێت لە وردەکاری و چۆنیەتی ڕووداوەکانی پێنج ساڵی ڕابردوو تێبگات، بە دڵنیاییەوە خوێندنەوەی ئەم هەوڵە زانیاری و وردەکاری دیکەی پێ دەبەخشێت.
کتێبی سەردەمى داعش لە نووسینى جەمال پیرەیە و کارى دیزاینەکەشى لە لایەن "شۆڕش غەفووری"ـیەوە بۆ کراوە.