Ana içeriğe atla

ئانجلینا جولی داوای بەشداری ژنان دەکات لە پڕۆسەی ئاشتی ئەفغانستان

ئانجلینا جولی داوای بەشداری ژنان دەکات لە پڕۆسەی ئاشتی ئەفغانستان
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2019
noyorum

 

سینەماکار و ئەکتەری بەناوبانگی هالیوودی ئەمریکا و لە چالاکانی مافی پەنابەران لە دانیشتنێک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی پێویستە ژنان لە دانوستانەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئەفغانستان بەشدار بن.

ئانجلینا جولی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی سەبارەت بەو پرسە جێگەی نیگەرانییە. ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانستان و لە هیچ جێگایەکی دیکەی جیهان ناکرێ بە معامەلە کردن لەسەر مافەکانی ژنان جێگیر بکرێت.