Ana içeriğe atla

با منداڵەکانمان لەگەڵ هونەر ئاشنا بکەین

با منداڵەکانمان لەگەڵ هونەر ئاشنا بکەین
AvaToday caption
وانەی هونەر نە تەنیا لە ڕووی زانستییەوە، بەڵکو کاریگەرییەکى ئەرێنى گەورەى لەسەر قوتابیان هەیە
posted onFebruary 18, 2019
noyorum

 

"کاتێک ماسییەکی گەورەی، باش نییە ماسییەکی چکۆڵە ئازار بدەی"، ئەوە وانەیەکی گرنگە بۆ هەمووان بەڵام بۆ قوتابیانی یەکی سەرەتایی لە شاری هیوستۆنی ویلایەتى تێگزاس بە شێوەی زیندوو و لە نمایشێکی بوکەڵەیی پێشان درا.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نەتەوەیی کالیفۆڕنیا و بە پێی نوێترین توێژینەوەکان، بڵاوکردنەوە و خوێندنى هونەر لە قوتابخانەکان تایبەتمەندی زۆر ئەرێنی لەسەر منداڵان هەیە و دانانی کاتێکی زۆرتر بۆ پۆلەکانی وەک سەما و شانۆ و هونەرە جیاوازەکان نابێتە لەمپەرێک لەسەر ڕێگەی پێشکەوتنی زانستی قوتابیان.

بە گووتەی توێژەران، ئەزموونەکانی فێربوونی هونەر لە ڕووی کۆمەڵایەتی، هەستەکی و شوێندانەری ئاکادمیک یەکجار گرنگە. تیفانی تامسۆن، مامۆستای پۆلی یەکەمی سەرەتاییی دەڵێ: بۆ ئەو قوتابیانەی لە ڕووی خوێندنەوە لە دوایەن و لە فێربووندا هەوڵ دەدەن، هونەر ڕێگەیەکی نوێ پێشانی ئەو کەسانە دەدات.