Ana içeriğe atla

دۆناڵد ترامپ ڕوو لە وڵاتانى ئەوروپا: داعشە دەستبەسەرەکان بگەڕێننەوە دەنا ئازاد دەکرێن

دۆناڵد ترامپ ڕوو لە وڵاتانى ئەوروپى: داعشە دەستبەسەرەکان ببنەوە بۆ وڵاتەکانتان دەنا ئازاد دەکرێن
AvaToday caption
posted onFebruary 17, 2019
noyorum

 

دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا، داواى لە بەریتانیا و فەڕەنسا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد کە سەدان ئەندامى سەر بە گرووپى داعش کە هاووڵاتى وڵاتەکەیانن و لە سوریە دەستبەسەر کراون، بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان و دادگاییان بکەن.

 

ئەم داوایەى دۆناڵد ترامپ لە تویتێکدابووە کە هۆشدارى ئەوەى داوە کە ئەگەر ئەوروپاییەکان ئەم کارە نەکەن، ئەمریکا ناچار دەبێت ئەم شەڕکەرە تیرۆریستانە ئازاد بکات. ئەو گوتوویەتى کە نایهەوێت شاهیدى ئەوە بێت کە ئەم کەسانە لە هەموو ئەوروپا بڵاو ببنەوە، "ئەو شوێنەى کە چاوەڕوانى دەکەن بۆى بگەڕێنەوە".

سەرۆککۆمارى ئەمریکا لە کاتێکدا ئەم تویتەى بڵاو کردووەتەوە کە هێزە کوردییە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا خەریکى شەڕى کۆتایی داعش و نزیکبوونەوە لە سنوورى عێراقن لە سوریە. هێزەکانى دیموکراتیکى سوریە (هەسەدە)، هەوڵ دەدەن شارى باغوزى سوریە کە دواهەمین پێگە و بنکەى تیرۆریستەکانى داعشە، کۆنتڕۆڵ بکەنەوە. دوێنێ ڕاپۆرت و هەواڵەکان نیشاندەرى پێشکەوتن و چوونەپێشەوەى هێزە کوردییەکان بوون، بەڵام بە هۆى بوونى خەڵکى سڤیل ئۆپەراسیۆنەکە هێواش بووەوە. دۆناڵد ترامپ لە تویتەکەى خۆیدا نووسیویەتى "خەلافەتى داعش لە بەرەبەرى نەمان و هەڵوەشاندایە".

ئەو گووتوویەتى کە ئەمریکا هەوڵێکى زۆر دەدات و پارەیەکى زۆر خەرج دەکات و "ئێستا نۆرەى ئەوانى دیکەیە کە هەوڵەکانیان زیاتر بکەن و ئەوەى کە لە توانایاندا هەیە، ئەنجامى بدەن". دۆناڵد ترامپ گوتوویەتى "ئەمریکا ئەو کاتە پاشەکشێ دەکات کە داعش سەدا سەد لەنێو چووبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرکۆمارى ئەمریکا ماوەیەک پێش ئێستا هەواڵى شکانى داعشى بڵاو کردەوە و گوتبووى کە هێزەکانى ئەمریکا لە سوریە پاشەکشێ پێ دەکات.

تویتەکانى دۆناڵد ترامپ

 

ژمارەى شەڕەکەرەکانى داعش لە سوریە چەندن؟

بە پێى زانیارییەکانى ێکخراوى دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سوریە کە بنکە سەرەکییەکەى لە بەریتانیایە، لەم ماوەیەدا بڵاوى کردەوە کە ٤٤٠ کەس لە ئەندامانى داعش لەم ناوچەیە خۆیان داوە بە دەستەوە، بەڵام هێزەکانى دیموکراتیکى سوریە کە بە هەسەدە بەنێوبانگن، بڵاویان کردەوە کە هێشتا سەدان چەکدارى داعش لە باغوز ماونەتەوە.

لەسەر بنەماى زانیارییەکانى ڕێکخراو و ناوەندگەلى چاودێر لەسەر دۆخى مافى مرۆڤ لە سوریە، نها بەشێک لە ئەندامانى داعش لە تۆنێلەکانى ئەم ناوچەیە خۆیان شاردووەتەوە و هەوڵ دەدەن ڕێگەیەک بۆ ڕزگاربوون بدۆزنەوە.