
فەرهەنگی چوار بەرگی کوردی- کوردی- فارسیی زانکۆى کوردستان کە زیاتر لە ۱۰ ساڵ و بە هەوڵ و تێکۆشانی لێکۆڵەران نووسراوە بێ وێنەترین فەرهەنگی زانستی تا ئێستا بە کوردی نووسرابێت. شایانی باسە، یەکەمین فەرهەنگی کوردی ۳۳۰ ساڵ پێش ئێستا لە ژێر ناوی فەرهەنگی نەوبەهار بە تێکۆشانی ئەحمەدی خانی نووسراوە و دووهەمین فەرهەنگ ۱۴۰ ساڵ پاش ئەوە لە لایەن شێخ مەعرووف نەودێهییەوە نووسراوە.
لە سەدەی بیستەم بە دوا تا ئەمڕۆ زیاتر لە ۱۰۰ فەرهەنگی کوردی نووسراوە کە زۆرینەیان فەرهەنگی ئاسایین و تەنها ۲۰ فەرهەنگی کوردی تایبەت و جیاواز نووسراوە کە سەرەکی ترینیان فەرهەنگی "هەنبانە بۆرینە"ی مامۆستا هەژارە. له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان لەسەر ئەم فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدارییان کرد هه‌روه‌هاش وتاربێژه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بریتی بوون لە دوکتۆر غولام حوسێن کهریمیدۆستان، دوکتۆر هادی مورادی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، دوکتۆر یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی.