Ana içeriğe atla

لە ئەنجوومەنی ئاسایش؛ ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی بوو بە بەشەڕەقسەیان

لە ئەنجوومەنی ئاسایش؛ ئەمریکا و ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی بوو بە بەشەڕەقسەیان
posted onDecember 24, 2025
noyorum

ڕۆژی سێشەممە نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، لەسەر مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان، ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە و بوو بە بەشەڕەقسەیان.
ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێشتا ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاران، بەڵام ئێران مەرجەکانی واشنتنی ڕەتکردەوە.
مۆرگان ئۆرتاگاس، جێگری نێردەی تایبەتی تره‌مپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دانوستاندنی فەرمی لەگەڵ ئێران، بەڵام تەنیا لە حاڵەتێکدا کە تاران بۆ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ و مانادار ئامادە بێت."
ئۆرتاگاس جەختی لەسەر هێڵە سوورەکانی وڵاتەکەی کردەوە و گوتی: "ئێمە سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانمان بۆ هەر ڕێککەوتنێک ڕاشکاو بووین؛ گرنگترینیان ئەوەیە کە نابێت هیچ جۆرە پیتاندنێکی ئۆرانیۆم لەنێو خاکی ئێراندا هەبێت، ئەمە وەک پرەنسیپێکی ئێمە دەمێنێتەوە."
لە بەرامبەردا، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، واشنتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە سەپاندنی سیاسەتی "پیتاندنی سفر" نایەوێت دانوستاندنێکی دادپەروەرانە ئەنجام بدات.