Ana içeriğe atla

سوپای قودس بکوژی نوسەر و شاعیرە عێراقییەکەیە

سوپای قودس بکوژی نوسەر و شاعیرە عێراقییەکەیە
AvaToday caption
posted onFebruary 4, 2019
noyorum

 

عەلا مەشزووب شاعیر و نووسەری شێعەی عێراقی شەوی شەممە لە بەرامبەر دەرگای ماڵەکەی لە کەربەلا لە لایەن کەسانی پێوەندیدار بە قەیس خەزعەلی سەرۆکی حیزبوڵای عێراق و گرێدراوی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

 

مەشزوب لە شەقامی مەیسەم تەمار بە لیدانی ١٣ فیشەک کوژراوە

سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی گووتی: چالاکی تیرۆر لە پێش چاوی خەڵک و لە شەقامی مەیسەم تەمار کە ناوچەیەکی تەواو ئەمنیەتی و پارێزراوە لە لایەن دوو ماتۆر سوارەوە ئەنجام دراوە.

عەلا مەشزوب دژی حیزبە مەزهەبیە شێعەکانی گرێدراو بە کۆماری ئیسلامی و ئەو دۆخەی شاری کەربەلای تێدایە و هەروەها لە دژی دەستکرد بوون و ناڕاست بوونی ویلایەتی فەقیه بابەتی دەنووسی و ڕەخنەی دەگرت. شایانی بە هیچ شێوەیەک هیچ کەس ناتوانێ لەو ناوچەیە ماتۆر لێبخوڕێ ئەویش بە هۆی ئەوەی ناوچەیەکی تەواو ئەمنیەتییە و بە بێ ڕەزامەندی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتی هیچ کەس ناتوانێ لەو ناوچەیە ماتۆر لیبخوڕێت.