Ana içeriğe atla

دکتور هێرش قادری، نوسەر و توێژەری خەڵکی پاوە، کۆچی دواییکرد

دکتور زەکەریا (هێرش) قادری
دکتور زەکەریا (هێرش) قادری
posted onJanuary 15, 2025
noyorum

دکتور زەکەریا (هێرش) قادری، نووسەر و توێژەری خەڵکی پاوە کە بەهۆی گوشارەوە چەند ساڵێک بوو رۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتبوو، لە وڵاتی ئەڵمانیا بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

هێرش قادری  ٣١ی ڕەزبەری ١٣٦١هەتاوی لە گوندی «نجار» سەر بە شاری پاوە  لە دایکبوو و دکتۆرای زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی تاران وەرگرت و نووسەری دوو کتێبە بە ناوەکانی:

١-عقل سیاسی ایران و هویت خواهی کورد

٢- صورت معقول و شورشیان نامعقول

ئەو دەیان وتاری لەسەر مێژوو و فەلسەفەی سیاسی کوردیش نوسیووە .

دکتۆر هێرش قادری بۆ وەرگرتنی دکتۆراکەی لە زانکۆی تاران تووشی کێشە و نەهامەتی زۆر بوو. ئەو هەروەها بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی ئازادی کرماشانیش کەندوکۆسپی زۆری بۆ دروست کرا و رێگەیان پێنەدا.

  ئەو بەبۆنەی نووسینی وتارێک بە ناوی “داعشیسم و ناسیونالیسم قریش”، کە لە گۆڤاری زرێباردا بڵاوی کردەوە، لە لایەن دەسەڵاتی ئێران کەوتە ژێر گوشار و هەڕەشە تا ئاستێک کە ڕۆژهەڵاتی بەجێهێشت و ڕووی لە باشووری کوردستان کرد، دوای ماوەیەک کوردستانی بۆ هەتا هەتایە جێهێشت و لە وڵاتی ئەڵمانیا گیرسایەوە.

ئەو رۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ی  لە وڵاتی ئەڵمانیا ماڵ ئاوای لە ژیان کرد، دەگوترێت بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە .