Ana içeriğe atla

ئێران کوژرانی هێزەکانی لە هێرشەکەی ئیسرائیل پشتڕاست کردەوە

ایران کشته شدن نیروهایش در حمله اسرائیل را تائید کرد
posted onOctober 26, 2024
noyorum

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دووئەندامی هێزه تیرۆریستییەکانی ئیران کوژراون.

لەم ڕاگەیندراوه هاتووە: “سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی موشەکەکانی ڕژیمی تاوانکاری زایۆنیستی بە مەبەستی بەرگری لە ئاسایشی ئێران و پێشگرتن لە زیانگەیاندن بە نەتەوە و بەرژەوەندییەکانی ئێران، دوو سەربازی خۆی کردە قوربانی نیشتمان."

لە دەستپێکی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٥ی خەزەڵوەر، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە هێرشە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی، هێرشێکی بەرفراوانی لە قوڵایی خاکی ئێران ئەنجامدا.

ایران کشته شدن نیروهایش در حمله اسرائیل را تائید کرد
وێنەی یەکێک لەو تیرۆریستگەله که له هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراوه 

لەم پێوەندییەدا دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە دوایین لێدوانی خۆیدا سەبارەت بەم هێرشانە وتی: "تاران باجی هێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر ئیسرائیل داوە".

وتیشی: "ئیسرائیل هێرشی ورد و ئامانجدار بۆ سەر بنکه نیزامییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران ئەنجامداوە".

بە وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەو ئامانجانە بریتی بوون لە دامەزراوەی دروستکردنی مووشەک، بنکەی مووشەکییەکان و توانا ئاسمانییەکانی دیکەی ئێران.

هاگاری جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە پەیامێکی ڕوونە، ئەوانەی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن باجێکی قورس دەدەن.