![بۆ بەکرێگیراوانی سوپا لە زانکۆکانی تەورێز: واز لە سەرکوتکردنی قوتابیان بهێنن](/sites/default/files/2023-05/photo_2023-05-18_15-47-37.jpg)
AvaToday caption
لە درێژەی سەرکوتکردنی خوێندکاران لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعات و ئەمنیەتییە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمەوە، بەکرێگیراوانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تەورێز لانیکەم شانزە خوێندکاری ناڕازییان لە خوێندن بێبەش کردووە.
شەش خوێندکار بۆ ماوەی دوو وەرز لە خوێندن ڕاگیراون و دە خوێندکاری دیکەش بۆ ماوەی نیو ساڵ لە خوێندن ڕاگیراون.
هەر لەو پێوەندییەدا، پیروز ڕەحمان زادە، شاهین دەبستانی، عەلی ئیساپوور، سینا تۆهەیدی، ئێرفان ڕەبیعی و مێهران سولەیمانی لە خوێندکارەکانی زانکۆی تەورێزی زانستە پزیشکییەکانن کە هەریەکەیان دوو وەرزی ڕاگرتنی خوێندنیان بەسەردا سەپێنراوە.
هەروەها سزای دە خوێندکار ڕەوانەی ئەنجومەنی ناوەندی دیسپلینی وەزارەتی تەندروستی کراوە و ئەگەری دەرکردنی سزای ڕاگرتنی درێژخایەن لە دژی ئەو خوێندکارانە هەیە.