Ana içeriğe atla

جێگرى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى  ئەمریکا کۆمارى ئاخوندى تۆقیوە لە خەڵکى ئێران

جێگرى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى  ئەمریکا کۆمارى ئاخوندى تۆقیوە لە خەڵکى ئێران
AvaToday caption
posted onApril 7, 2023
noyorum

پاتێل جێگرى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى  ئەمریکا، لە وىەڵامى ڕۆژنامەنووسێک لەسەر پێویستى بە پەلەى توماج ساڵحى هونەرمەندى دەستبەسەرکراو بە پێداویستنى پزیشکى، خوازیارى ئازادى ئەم هونەرمەندە نیشتمانییە و زیندانیانى دیکەى سیاسى لە ئێران بوو.

 

ئەو سەرکوتى دژبەرانى بە نیشانەى ترسى کۆمارى ئاخوندى لە خەڵکى ئێران زانى.

پاتێ گوتى: بەداخەوە چۆنیەتى ڕووبەڕووبوونەوە و ڕەفتار لەگەڵ توماج ساڵحی، یەکێک لە دواهەمین نمونەگەلی پێشێلکردنى مافى مرۆڤە لە لایەن ڕژێمى ئێرانەوە. ئێمە داوا لە بەرپرسانى کۆمارى ئاخوندى دەکەین کە بە پەلە توماج ساڵحی و زیندانیانى سیاسى دیکە ئازاد بکەن و بەڕێز ساڵحى پێویستى بە خێرایی دەستى بە پێداویستییە پزیشکییەکان ڕابگات.

ئەو باسى لەوەش کرد کە "ڕەفتارى خراپ لەگەڵ زیندانیانى سیاسى بە مەبەستى ترساندنى خەڵک و سەرکوتى ناڕەزایەتییەکان، نیشاندەرى ترسنۆکى و ترسى کۆمارى ئیسلامییە لە خەڵک بەتایبەت لە لاوانێکى وەک توماج تۆقیون.