Ana içeriğe atla

شازدەهەمین ساڵوەگەڕی بێسەروشوێنکردنی ڕۆبەرت لڤینسۆن: پێویستە ئێران چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە ئەمریکییە ڕوون بکاتەوە

شازدەهەمین ساڵوەگەڕی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی ڕۆبەرت لڤینسۆن؛ پێویستە ئێران چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە ئەمریکییە ڕوون بکاتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 11, 2023
noyorum

 


▪️ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕەشەمە، لە یادی ١٦هەمین ساڵیادی دیارنەمانی ڕۆبەرت (بۆب) لیڤینسۆن، هاووڵاتییەکی ئەمریکا، بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و داوایان لە ئێران کرد چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەیان ڕوون بکاتەوە.

▫️نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لەماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو  بنەماڵەی بۆب ئازاری زۆر دراون، دەسەڵاتدارانی ئێرانیش هێشتا چارەنووسی بۆبیان ڕوون نەکردووەتەوە.  دووبارە داوایان لێدەکەین کە ئەو کارە بکەن.

▫️ناوبراو داوای کرد کە ئێران کۆتایی بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی هاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە بهێنێت بە ئامانجی بەکارهێنانیان وەکو فشاری سیاسی و نووسی: ئێمە هێشتا پابەندین بە ئازادکردنی موراد تەهباز، عیماد شەرقی و سیامەک نمازی کە بە نایاسایی و لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە کۆماری ئیسلامی دەستبەسەری کردوون و بەردەوام دەبێت ئێمە کاردەکەین بۆ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە.

▫️هەروەها کریستۆفر ڕای، سەرۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) داوای لە حکومەتی ئێران کردووو بۆ گەڕانەوەی بۆب لیڤینسۆن و نووسیویەتی: سەرەڕای ئەو بەڵگە باوەڕپێکراوانەی لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو کە کۆ کراونەتەوە کە ڕەنگە بۆب لە کاتی دەستبەسەەکردنیدا گیانی لە دەست دابێت، FBI پابەندە بە وەرگرتنی وەڵام و گەڕاندنەوەی بۆب بۆ نێو خێزان و وڵاتەکەی.

▫️ناوبراو زیادی کرد: FBI و هاوبەشەکانی لە سەرانسەری حکومەتی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای وەڵام بۆ هاوسەر و منداڵ و نەوەکانی بۆب و ئێمە پشوو نادەین تا خێزانی لێڤینسۆن ئەو وەڵامانەیان دەست نەکەوێت.

▫️شایەنی باسە سێ ساڵ لەمەوبەر بنەماڵەی لیڤینسۆن بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە زانیارییان لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە ئاماژە بەوە دەدەن کە ناوبراو لە زیندانەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

▫️لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەوان کات و شێوازی مردنی بە تەواوی نازانن، بەڵام ئەم ڕووداوە پێش بڵاوبوونەوەی نەخۆشی Covid-19 ڕوویداوە.  دواتر FBI ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

▪️ڕۆبێرت لیڤینسۆن کە ٢٢ ساڵە وەک بریکاری پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکی کاری دەکرد، دوای خانەنشینبوونی لە گەشتێکیدا بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠٠٧ لە دوورگەی کیش بێسەروشوێن بوو.  سەرەتا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا وەک هاوڵاتییەک ناساندیان کە لە کۆمپانیایەکی تایبەتدا کار دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٣ لە بەدواچوونەکانی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ئەمریکی دەرکەوت کە ڕۆبەرت لیڤینسۆن لە ئەرکێک دا بووە بۆ دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA).