Ana içeriğe atla

تەماشاى ئامارە مەترسیدارەکانى کرێکارانى ئێران بکەن!

تەماشاى ئامارە مەترسیدارەکانى کرێکارانى ئێران بکەن!
AvaToday caption
posted onApril 17, 2022
noyorum

▪️ بۆچى ئێمە هەموو بەدبەختییەکانى گەلانى ئێران دەدەینە پاڵ کۆمارى ئیسلامى؟!**
▫️ چونکە زیاتر لە ٤٠ ساڵى ڕابردوو هیچ چین و توێژێکى کۆمەڵگە نەحەساوەتەوەەو  یاساغەکان زیاتر و زیاتر بوونە و کارەسات و مردن و گرتن و لەسێدارەدان و خراپەکارى و هەژارى لە حەد تێپەڕیوە و کۆچ بە لێشاوە!!!
▫️ ئەمەى خوارەوەش بەدبەختییەکى دیکەى چینێکى ترى ئێران کە ئەویش چینى کرێکارانن

🌐  ئاڤاتودەی

▪️٦.٣ ملیۆن کرێکار پاڵەپەستۆى خوێن و ٥.١ ملیۆنیشیان شەکرەیان هەیە.
▫️ "٩٠ ئابوورى"، بەپێى هەڵسەنگاندنى وەزارەتى تەندرووستى، ڕاپۆرتێکى بڵاو کردووەتەوە کە ئەم ئامارە مەترسیدارانەى تێدا دەرکەوتووە لە چینى کرێکاران:
▫️ ٤.١ ملیۆن کرێکارى ئێران جگەرەکێشن.
▫️ تەنیا ١٧%ى کرێکارى ئێران توانیویانە میوە بخۆن و زۆرینەى کەمترین ڕێژەى خواردنى میوەیان هەبووە.
▫️ ٨.٥ ملیۆن کرێکارى ئێران کە دەکاتە ٤٢%، کەمترین ئاستى جووڵەى جەستەییان هەبووە.
▫️ ٦.٣ ملیۆن کرێکارى ئێران کە دەکاتە ڕێژەى ٢٦%، تووشى پاڵەپەستۆى خوێن (فشار خوێن) بوونەتەوە.
▫️ ٥.١ ملیۆن کرێکارى ئێرانى کە دەکاتە ١١%، تووشى شەکرە (دیابێت) بوونەتەوە.
▫️ ١.٣ ملیۆن کرێکارى ئێران کە دەکاتە ٢٣%، چەورى بەرزیان هەیە.
▫️ ٩.٤ ملیۆن کرێکارى ئێران کە دەکاتە ٤٨%، بە هۆى نەبوونى کەرەستەى پێویستى خۆپارێزى، گیانیان لە مەترسیدا بووە.