AvaToday caption
زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری گه‌یلان غه‌ربی كرماشان كه به جه‌مسه‌ری به‌رهه‌مهێنانی قیر له ئاستی ئێران‌دا ناسراوه، بێكارن و له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئه‌و شاره به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانداری شاری گه‌یلان غه‌رب له وتووێژێكدا ڕێژەی بێكاری له‌و شاره‌دا ٨% ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ٧٠%ى كارگەكانی به‌رهه‌مهێنانی قیری ئێران له‌و شاره‌دایه.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی گشتی له سه‌ر ڕێژهەی بێكاری و هه‌ڵاوسان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی سه‌ر به ڕژیم بڵاو كرایه‌وه كه هه‌ر یه‌كه له ئیلام و كرماشان و سنه له ڕێزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پارێزگاکانى ئێران‌دا جێیان گرتبوو